ئەم ڤیدیۆیە هی بۆمب بارانکردنی بنکەیەکی حەشدی شەعبی نییە لە بەغدا، بەڵکو لەناوبردنی تەقەمەنی لە بنکەی باگرام ئەفغانستان

نوێترین بابەتەکان

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڤیدیۆیەک بڵاوبۆتەوە کە بانگەشەی ئەوە دەکات کە بۆمب باران کردنی بنکەیەکی حەشدی شەعبی بێت لە بەغدا.

دەقی بانگەشەکە بەبێ دەستکاری:

#بەپەلە. فڕۆکە جەنگیەکانی ئەمریکا بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە بەغدا خاپور کرد

ڤیدیۆیەکە لە ٢٠ی ئابی ٢٠٢٣ لەلایەن پەڕاوێکەوە بڵاوکراوەتەوە و 78 هەزار بینەر و 4.9 هەزار کارلێک و 160 کۆمێنتی هەیە.

ئایا ڕاستی ئەم بانگەشەیە چییە؟

ڤیدیۆکە دەگەڕێتەوە بۆ بنکەی باگرام لە ئەفغانستان کاتێک هێزەکانی ئەمریکا تەقەمەنییەکانیان لەناو دەبەن، نەک هێرش بۆسەر حەشدی شەعبی لە بەغدا

تیمی فتبینوا بەدواداچوونیان بۆ بانگەشەکە کرد و دوای ئەنجامدانی گەڕانی پێچەوانە لە ڕێگەی گۆگڵ لێنزەوە،

گەشتین بە هەژمارێکی ئینستاگرام کە هەمان ڤیدیۆی لە 5ی تەموزی ٢٠٢٣ بڵاوکراوەتەوە و بانگەشەی ئەوە دەکات لە ژێرنووسەکەیدا کە ڤیدیۆکە هی یەکەی ٢٨ی لەناوبردنی تەقەمەنییەکانن کە سەر بە هێزەکانی ئەمریکان و خەریکی لەناوبردنی تەقەمەنییەکانیانن لە فڕۆکەخانەی باگرام لە ئەفغانستان وەک ئامادەکارییەک بۆ جێهێشتنی ئەو وڵاتە.

سکرینشۆتی ڤیدیۆیەکە لە ئینستاگرام

دوای گەڕانێکی زیاتر، دەرکەوت کە پەڕاوی ڕەسمی زمانحاڵی بەتاڵیۆنی دامەزراندنی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان، سوپای ئەمریکا لە ئینستاگرام هەمان ڤیدیۆی بە هەمان ژێرنوس بڵاوکردۆتەوە.

سکرینشۆتی ڤیدیۆیەکە لە ئینستاگرام

ئەمەش دەیسەلمێنێ بانگەشەکە کە لەم دواییانەدا لە فەیسبوک بڵاوکراوەتەوە دەربارەی هێرشکردنە سەر حەشدی شە٣بی ناڕاستە.

بەپێی بەدواداچوونەکە دەردەکەوێت ڤیدیۆیەکە لە چوارچێوەیەکی ناڕاستدا بەکار هاتووە و چەواشەکارانەیە.

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *

Fill out this field
Fill out this field
الرجاء إدخال عنوان بريد إلكتروني صالح.