دەنگۆی ئەوەی نێچیرڤان بارزانی و لایەنگرانی بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن ناکەن دوورە لە ڕاستییەوە

نوێترین بابەتەکان

چەند پۆستێک لەسەر کۆمەڵایەتی فەیسبووک بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە نێچیرڤان بارزانی و لایەنگرانی بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن ناکەن. ئایا ئەمە تا چەند ڕاستە؟

ڕۆژی ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، پۆستێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکدا بانگەشەی ئەوەی کرد کە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری یەکەمی پارتی دیموکراتی کوردستان، و لایەنگرانی بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن ناکەن.

ئەمە دەقی پۆستەکەیە بە بێ دەستکاری:

تەقیەوە
دۆخی جووت ئامۆزا
ناکۆکیی نێوان نێچرڤان بارزانی و مسرور بارزانی تەقیەوە شەویی ڕابردوو
باڵی نێچیرڤان بارزانی لەماڵی نێچرڤان لە هەولێر بڕیاریاندا بەژداری هەڵبژاردن ناکەن بە شێوازێکی بەرفراوان “

کارۆخ سەید ڕزگار

 

ئەم بانگەشەیە لە چەند شوێنێکی تری تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکدا، وەکو لێرە، لێرە، لێرە و لێرەشدا بڵاوکراوەتەوە.

بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی ئەم بانگەشەیەی چەند بڵاوکراوەیەکی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، تیمی فتبینوا هەستا بە ئەنجامدانی بەدواداچوونێک بۆ ڕاستی و درووستی بانگەشەکە.  لە ئەنجامی گەڕانێکی گووگڵ بە بەکارهێنانی وشەکانی “نێجیرڤان بارزانی پارتی” بۆ ٧ ڕۆژی ڕابردوو. لە ئەنجامدا بەدواداچوونەکە سەری کێشا بۆ ڤیدیۆیەک کە ڕۆژی ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لە لایەن کەناڵی ڕووداوەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتیوب لەژێر ناونیشانی “لەنێو جەماوەری سلێمانییەوە کەسێک بە نێچیرڤان بارزانی گوت: قۆڵی لێ هەڵماڵە و رەحم بە کەس مەکە،” بڵاوکراوەتەوە.

لە گەڵ ڤیدیۆیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتیوب نووسراوە:

لەنێو جەماوەری سلێمانییەوە کەسێک بە نێچیرڤان بارزانی گوت: قۆڵی لێ هەڵماڵە و رەحم بە کەس مەکە. کاردانەوەی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ببینن نێچیرڤان بارزانی بۆ خەڵکی سلێمانی: بۆ یەک جاریش بێت، پارتی تاقی بکەنەوە

لە ڤیدیۆیەکەدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری یەکەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە میانەی کەرنەڤاڵی بانگەشەی پارتی دیموکراتی کوردستاندا لە سلێمانی کە ڕۆژی ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ بەڕێوەچوو دەردەکەوێت.

لە ڤیدیۆیەکەدا، نێچیرڤان بارزانی ملپێچێکی ڕازێنراوەی بە ئاڵا و لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مل کردووە و بانگەشە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ٢٠٢٤ی هەرێمی کوردستانی عێراق کە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ بەڕێوەدەچێت.

بانگەشەکە ناڕاست و چەواشەکارانەیە.

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *

Fill out this field
Fill out this field
الرجاء إدخال عنوان بريد إلكتروني صالح.