هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ٢٠٢٤ی هەرێمی کوردستان دواناخرێت و لە وادەی خۆیدا ئەنجامدەدرێت

نوێترین بابەتەکان

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکدا، پۆستێک بڵاوکراوەتەوە کە ئاماژە بەوە دەکات هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ٢٠٢٤ی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەنجامنادرێت و دوادەخرێت. ئایا ئەمە تا چەند ڕاستە؟

پۆستەکەی فەیسبووک کە ڕۆژی ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ بڵاوکراوەتەوە، دەڵێت:

هەڵبژاردن ناکرێت و دوا دەخرێت.

بە مەبەستی پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە، تیمی فتبینوا هەستا بە گەڕانێکی گووگڵ بۆ نوێترین لێدوانەکانی کۆمسیونی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەمەڕ هەواڵی ئەنجامنەدان و دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ٢٠٢٤ی هەرێمی کوردستانی عێراق. لە ئەنجامدا تیمی فتبینو گەیشت بە نوێترین کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی کۆمسیۆن، تا ڕۆژی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە.

لە میانەی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا کە لەلایەن کەناڵی سەتەلایتی کەرکووکەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ڕۆژی ٨ی تشرینی یەکەم بڵاوکراوەتەوە و تێیدا بەشێکی بەرچاو لە میدیا کوردیی و عێراقییەکان ئامادەییان هەیە، عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، جەخت لە ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن لە کات و بەرواری خۆیدا دەکاتەوە.

لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا، سەرۆکی کۆمسیۆن دەڵێت:

کۆمسیۆن لەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی عێراق کە لە بەرواری ٢٠ی ١٠ی ٢٠٢٤ ئەنجامدەدرێت.

بەدواداچوونی تیمی فتبينوا دەریخست، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە نوێترین کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا تاکو کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، جەختی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا کردووەتەوە و هەواڵی ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن و دواخستنی، ساختەیە و دوورە لە ڕاستییەوە.

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *

Fill out this field
Fill out this field
الرجاء إدخال عنوان بريد إلكتروني صالح.