ئەم ڤیدیۆیە کە گوایە هی دەستپێکردنی دەنگدانی پێشوەختەی تایبەتە لە پارێزگای سلێمانی، ڕاست نییە و هیچ دەنگدانێک ئەنجامنەدراوە

نوێترین بابەتەکان

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکدا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە کە گوایە هی دەنگدانی تایبەتە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ؟!لە پارێزگای سلێمانی پێش وادەی خۆی، ئایا ئەمە تا چەند ڕاستە

لە چەند پەڕەیەکی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، وەک لێرە و و لێرە، ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە و بانگەشەی ئەوە کراوە کە هی دەنگدانی پێشوەختی هێزە ئەمنییەکانە بە زۆرەملێ لە پارێزگای سلێمانی. ڤیدیۆیەکە دواجار لە بەرواری ٢٠٢٤/١٠/١١ بڵاوکراوەتەوە و ئەمەی خوارەوە دەقی بانگەشەکەیە کە وەک خۆی بڵاوکراوەتەوە بەبێ دەستکاری:

یەکێتی دەنگدانی نهێنی و زۆرەملێی دەستپێکرد.

هیچ جۆرە دەنگدانێک لە هیچ شوێنێک دەستی پێنەکردووە و ئامێرەکانی دەنگدان هێشتا هەر لە کۆگاکاندان و بەکارنەهێندراون

دوای بەدوداچوونی تیمی فتبینو بۆ پشتڕاستکردنەوەی بانگەشەکە و گەڕانی بۆ دوالێدوانەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێڕاق، بۆمان دەرکەوت، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی  لە هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕەتیکردووەتەوە هیچ پرۆسەیەکی دەنگدان ئەنجامدرابێت.

بەپێی ڕاپۆرتێکی وێستگە نیوز کە ڕۆژی ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ بە ناونیشانی “کۆمسیۆنی عێراق: بە هیچ جۆرێک پێشوەختە دەنگی تایبەت نەدراوە،” وتەبێژی کۆمسیۆن دەڵێت:

بەهیچ جۆرێک پێشوەختە دەنگى تایبەت نەدراوە و تاقیکردنەوەى دەنگدانیش لەلایەن کۆمسیۆنەوە نییە بۆ ئەو جۆرە دەنگدانە ئامێر و پێداویستییەکانى دەنگدانى کۆمیسیۆنیش لە کۆگاکانیدایە و پارێزراون و بەکارناهێندرێن

بەپێی ڕاپۆرتێکی بەشی کوردیی دەنگی ئەمەریکا کە ڕۆژی ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لەژێر ناونیشانی “ڕەوتی هەڵوێست: ژمارەیەکی زۆر لە کارمەندی ئاسایشی و سەربازی دەنگیان داوە”دا بڵاوکراوەتەوە، کۆی پرۆسەکە بە مەبەستی تێست و ڕاهێنان بووە. لە ڕاپۆرتەکەدا، ئارام شەهید محەمەد، کاندیدی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە بازنەی پارێزگای سلێمانیدا وتوویەتی:

دەنگدانی بەشێک لە هێزەکانی ناوخۆو هێزەکانی تر تەنها بۆ تێست بووە، تا لە ڕۆژی دەنگدان دا بزانن چۆن دەنگ دەدەن، چونکە لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوودا بەهۆی ناشارەزاییەوە دەنگێکی زۆر سوتاوە.

لە درێژەی بەدواداچوونەکانماندا بە وێبساتی فەرمیی کۆمسیۆن و لاپەڕەی سەرەکیی کۆمسیۆن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ئۆفیسی سەرەکی و ئۆفیسی هەولێر،هیچ لێدوان و ڕوونکردنەوەیەکمان نەبینی کە تیایدا باس لە بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بکات.

هەڵسەنگاندنی فتبینو: هەواڵەکە ساختەیە و دوورە لە ڕاستیەوە

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

Fill out this field
Fill out this field
Please enter a valid email address.