تۆڕی شەمس پێشبینی بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ٢٠٢٤ی هەرێمی کوردستانی عێراق نەکردووە

نوێترین بابەتەکان

پۆستێک لە فەیسبووک بانگەشەی ئەوە کردووە کە تۆڕی شەمس ڕایگەیاندووە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ٢٠٢٤ی هەرێمی کوردستانی عێراقدا، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەبێتە هێزی چوارەم و بەرەی گەل دەبێتە هێزی پێنجەم. ئایا ئەمە تا چەند ڕاستە؟

ڕۆژی ١٣ی تشرینی یەکەمی٢٠٢٤ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکدا پۆستێک بانگەشەی ئەوەی کردووە کە تۆڕی شەمس پێشبینی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ٢٠٢٤ی هەرێمی کوردستانی عێراق کردووە و بەپێی پێشبینییەکە یەکێتی دەبێتە هێزی چوارەم و بەرەی گەل دەبێتە هێزەی پێنجەم. ئەمەی خوارەوە دەقی پۆستەکەیە بە بێ دەستکاری:

تۆڕی شەمس بۆ هەڵبژاردن یەکێتی دەبێتە هێزی چوارەم پاشان هێزی پێنجەم بەرەی گەل دەبێت

بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەم بانگەشەیە، تیمی فتبینوا هەستا بە ئەنجامدانی بەدواداچوونێک. بە پێیی بەدواداچوونەکە، تۆڕی شەمس کە لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە دامەزراوە، کاری سەرەکییان چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانە و پێشبینی بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ناکەن. تیمی فتبینوا چاوی بە ماڵپەڕی فەرمیی تۆڕی شەمس و ڕاپۆرت و چالاکییەکانیاندا خشاند و لە ئەنجامدا بۆمان دەرکەوت هیچ ڕاپۆرت و لێدوانێکی تۆڕەکە لە مەڕ هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ٢٠٢٤ی هەرێمی کوردستانی عێراق پەیوەست نییە بە پێشبینی تۆڕەکە بۆ ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و دابەشکاری دەنگەکان بەسەر پارتە سیاسییەکاندا.

هەروەها تیمی فتبینوا هەستا بە ئەنجامدانی گەڕانێکی پێچەوانەیی گووگڵ، بە بەکارهێنانی وشەکانی “تۆڕی شەمس یەکێتی هێزە چوارەم،” بەڵام ئەنجامی گەڕانەکە هیچ سەرچاوەیەک یان ڕاپۆرتێکی پیشان نەدا کە تێیدا تۆڕی شەمس پێشبینی بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنەکان کردبێت.

بڕیارە ڕۆژی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ هەڵبژاردنی پەرلەمانی خولی شەشەمی هەرێمی کوردستانی عێراق لەلایەن کۆمسیونی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە بەڕێوەبچێت. پرۆسەی هەڵبژاردنەکە بەسەر ٤ بازنەدا دابەشکراوە و یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانیی هەرێمی کوردستانی عێراق دەبێت کە ژمارەی ئەندامانی دەبێتە ١٠٠ ئەندام.

تیمی فتبینوا ئەم بانگەشەیە بە ناڕاست و بێبنەما هەڵدەسەنگێنێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

Fill out this field
Fill out this field
Please enter a valid email address.