لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڤیدیۆی کەشتییەک بڵاوکراوەتەوە کە نوقمی دەریا دەبێ و بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە کەشتییەکە بەریتانیە و لەلایەن چەکدارە حوسییەکانەوە نوقم کرابێت.
دەقی بانگەشەکە بەبێ دەستکاری:
حو’سییەکان کەشتییەکی بەریتانییان لەنێو دەریای سوور کردە ئامانجببینە چۆن لە چەند چرکەیەکدا ژێرئاو دەکەوێت!!
بانگەشەکە لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٤ بڵاوکراوەتەوە و 7.6 هەزار بینەر و ٣١٣ کارلێکی هەیە. هەروەها هەمان بانگەشە لەلایەن پەڕاوی تریشەوە بڵاوکراوەتەوە وەک لێرەوە دیارە.
ئایا ڕاستی بانگەشەکە چییە؟
ڤیدیۆکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٢٠ لە بەرازیل و کەشتییەکە بەهۆی نالەبارییەوە ژێرئاو خراوە،نەوەک لەم دواییانەدا لە دەریای سور
لە ڕێگەی گەڕانی پێچەوانەی گوگڵ لێنزەوە، گەشتین بە ڤیدیۆیەکی یوتیوب کە لە ناونیشانەکەیدا باس لە ژێرئاو کەوتنی ستێڵا بانەر – کە ناوی کەشتییەکەیە – دەکات، کە دوای ١٠٠ رۆژ لە چاودێری کردن ژێرئاو دەخرێت.
بۆ زانیاری زیاتر، بە دەستەواژەی (why did Stella Banner sink) گەڕانێکی گۆگڵمان ئەنجامدا و گەشتین بە کۆمەڵێک ئەنجام، لە نێویاندا، ئەم ئەم بابەتە کە لە پەڕاوی ئەلیکترۆنی مارین ئینسایت بڵاوکراوەتەوە و ئەم ڕاستیانە دەخاتە ڕوو:
کەشتییەکە بە ناوی ستێڵا بانەرەوەیە و لە دوورگەکانی مارشال ناونوس کراوە و لە کاتی جیابوونەوەی لە بنکەی بارکردنی ڤاڵێ لە بەرازیل کە لە بەرواری ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٤ زیانی بەر دەکەوێت بەهۆی قورسی بارەکەیەوە و بۆیە دوای هەڵسەنگاندی لەشی کەشتییەکە بڕیار دەدرێت کە چیدیکە بە کەڵکی بارکردن نایەت و نوقمی دەریا دەکرێت.
ڤیدیۆکە کۆنە و لە چوارچێوەیەکی ناڕاستدا بەکار هاتووە.