ئەم ڤیدیۆیە لە ساڵی 2020 بلاو بۆتەوە لە سعودییە نەوەک لیبیا لەم دواییانەدا

نوێترین بابەتەکان

ڤیدیۆیەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوبۆتەوە کە بانگەشەی ئەوە دەکات هی لافاوەکەی لیبیا بێت لەم دواییانەدا.

هەروەها چەندین پەڕاو و هەژماری تر هەمان بانگەشەیان بڵاوکردۆتەوە وەک لێرە و لێرەوە بەدەردەکەون.

دەقی بانگەشەکە بەبێ دەستکاری:

هێزی لافاوەکە لیبیا ببینە

ڤیدیۆکە لە ١٤ی ئەیلولی ٢٠٢٣ بڵاو کرراوەتەوە، 17 ملیۆن بینەر و ٣٩٧ هەزار کارلێک و ١٨ هەزار کۆمێنتی هەیە و بانگەشەی ئەوە دەکات کە لافاوەکەی لیبیایە لەم دواییانەدا.

ئایا ڕاستی بانگەشەکە چییە؟

ئەم ڤیدیۆیە لە ڕێپێوانی ٢٠٢٠ەوە لە سعودییە، نەوەک لافاوەکانی لیبیا لەم دواییانەدا.

دوای بەدواداچوونی تیمی فتبینوا لەڕێگەی گەڕانی پێچەوانەی گۆگڵ لێنزەوە، گەشتین بە ڤیدیۆیەکی تیکتۆک کە لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ بڵاوکراوەتەوە و بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەو لافاوەی لە ڤیدیۆیەکە دیارە لە سعودیەیە.

سکرینشۆتی ڤیدیۆیەکە لە تیکتۆک کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٢٢.

 

دوای گەڕانێکی زیاتر لە یوتیوب بەدوای دەستەواژەی “سيول وادي جازان” گەشتین بە هەمان ڤیدیۆ کە لە ١٩ی ڕێپێوانی ٢٠٢٠ بڵاوبۆتەوە.

ڤیدیۆکە لە یوتیوب کە لە ١٩\٠٣\٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە

 

وە هەروەها بە گەڕانێکی دیکەی یوتیوب گەشتین بە ڤیدیۆیەکی تر کە بە دیمەنەکاننیا دیارە هەمان شوێن بێت پاش لافاوەکە و دەنگی کەسێک دەبیسترێت کە دەڵێت شوێنەکە “وادی الحیا” یە.

بەراوردی نێوان بیمەنەکانی ناو ڤیدۆی بانگەشەکەی فەیسبوک و ڤیدیۆیەکەی یوتیوب.

 

بەپێی ئەو زانیارییانەی پێی گەشتین، وا دەردەکەوێت کە شوێنەکە دۆڵی الحیا بێت لە سعودییە نەوەک لیبیا و سەرچاوەی ڤیدیۆکەش دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٢٠ نەوەک ٢٠٢٣.

بەپێی ئەنجامی بەدواداچوونەکە، وادیارە ڤیدیۆیەکە لە چوارچێوەیەکی ناڕاستدا بەکارهاتوە و چەواشەکارانەیە.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

Fill out this field
Fill out this field
Please enter a valid email address.