ڤیدیۆیەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لە ١٢ی ئەیلول بڵاوبۆتەوە کە زیاتر لە ٨.٤ ملیۆن بینەر و ١٩٦ هەزار کارلێک و ٢٤ هەزار کۆمێنتی هەیە.
دەقی بانگەشەکە بەبێ دەستکاری:
ڤیدیۆی زریانێکی بەهێز؛ گێژەڵووکە و هەورەبرووسکە تێکەڵ بە یەکدی دەبن
ئایا ڕاستی بانگەشەکە چییە؟
ڤیدیۆکە هی زریان و هەورەبروسکەی ڕاستەقینە نییە و بە پرۆگرامی کۆمپیوتەر دروستکراوە
دوای بەدواداچونمان لە ڕێگەی گەڕان بەدوای وشەی “Tornado Damage in Coastal Town” لە گۆگڵ، گەشتین بە هەژمارێکی تیکتۆک بەناوی rtsarovvideo کە دروستکەری ڤیدیۆیەکەیە و هەژمارەکەی تایبەتە بە دروستکردنی ئەم جۆرە ڤیدیۆیانەوە.
هەژمارەکە ٧٢٩ هەزار فۆڵۆوەری هەیە و تایبەتە بە دروستکردنی ڤیدیۆی دیجیتاڵی کارەساتی سروشتی وەک لێرە و لێرە و لێرەوە بۆ نمونە. هەروەها کۆمەڵێک ڤیدیۆی ڕاستەقینەی زریان و کارەساتی سروشتی داناوە وەک بەراوردکارییەک بۆ کارەکانی و هیچ لەو ڤیدیۆیانە ڤیدیۆی بانگەشەکەی فەیسبوک نییە.
بەپێی ئەم بەدواداچوونە، دەرکەوت کە ڤیدیۆیەکە دیجیتاڵی دروستکراوە و دیمەنەکانی ڕاستی نیین.