دەقی بانگەشەکە بەبێ دەستکاری:
هێزی لافاوەکە لیبیا ببینە
ڤیدیۆکە لە ١٤ی ئەیلولی ٢٠٢٣ بڵاو کرراوەتەوە، 17 ملیۆن بینەر و ٣٩٧ هەزار کارلێک و ١٨ هەزار کۆمێنتی هەیە و بانگەشەی ئەوە دەکات کە لافاوەکەی لیبیایە لەم دواییانەدا.
ئایا ڕاستی بانگەشەکە چییە؟
ئەم ڤیدیۆیە لە ڕێپێوانی ٢٠٢٠ەوە لە سعودییە، نەوەک لافاوەکانی لیبیا لەم دواییانەدا.
دوای بەدواداچوونی تیمی فتبینوا لەڕێگەی گەڕانی پێچەوانەی گۆگڵ لێنزەوە، گەشتین بە ڤیدیۆیەکی تیکتۆک کە لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ بڵاوکراوەتەوە و بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەو لافاوەی لە ڤیدیۆیەکە دیارە لە سعودیەیە.
دوای گەڕانێکی زیاتر لە یوتیوب بەدوای دەستەواژەی “سيول وادي جازان” گەشتین بە هەمان ڤیدیۆ کە لە ١٩ی ڕێپێوانی ٢٠٢٠ بڵاوبۆتەوە.
وە هەروەها بە گەڕانێکی دیکەی یوتیوب گەشتین بە ڤیدیۆیەکی تر کە بە دیمەنەکاننیا دیارە هەمان شوێن بێت پاش لافاوەکە و دەنگی کەسێک دەبیسترێت کە دەڵێت شوێنەکە “وادی الحیا” یە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی پێی گەشتین، وا دەردەکەوێت کە شوێنەکە دۆڵی الحیا بێت لە سعودییە نەوەک لیبیا و سەرچاوەی ڤیدیۆکەش دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٢٠ نەوەک ٢٠٢٣.
بەپێی ئەنجامی بەدواداچوونەکە، وادیارە ڤیدیۆیەکە لە چوارچێوەیەکی ناڕاستدا بەکارهاتوە و چەواشەکارانەیە.