ئەم هەواڵە کە گوایە ئەمریکا وادەی هێرشرکردنە سەر “چین” ی دیاری کرد، ڕاست نیەو ئەمریکا هیچ لێدوانێکی لەو بارەیەوە نەداوە

نوێترین بابەتەکان

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک پۆستێک بڵاوکراوەتەوە کە لە ناونیشانەکەیدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەمریکا وادەی هێرشکردنە سەر وڵاتی چین ی دیاری کردووە، ئایا ئەمە تا چ ەند ڕاستە؟!

یەکێک لە لاپەڕەکان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک هەواڵێکی لەسەر کاتی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر چین بڵاوکردۆتەوە لە بەرواری ٢٠٢٤/٩/١٩ کە ئەمە دەقی بانگەشەکە یە وەک خۆی کە بڵاوکراوەتەوە بەبێ دەستکاری:

 

بەپەلە….
ئەمریکا وادەی ھێرشکردن بۆ سەر چین دیاریکرد.
لە کۆمێنتە

ئەمریکا هیچ وادەیەکی دیاری نەکردووە بۆ هێرشکردنە سەر چین هەروەک لە بانگەشەکە بڵاوکراوەتەوە

بانگەشەکە لە ٢٠٢٤/٩/١٩ بڵاوکراوەتەوە و پشت بەستراوە بە هەواڵێکی بڵاوکراوە بە زمانی عەرەبی و وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی بەڵام لەو هەواڵەدا کە پشتیان پێبەستووە باسی ئەوە نەکراوە کە ئەمەریکا هیچ وادەیەکی دیاریکردبێ بۆ هێرشکردنە سەر چین.

دوای گەڕانێکی گووگڵ بۆ بابەتی ئەگەری هێرشی ئەمەریکا بۆ سەر چین و دیاریکردنی وادە بۆ ئەو هێرشە بە زمانی ئینگلیزی و عەرەبی و کوردی، بۆمان دەرکەوت کە جگە لەو پەیجی فەیسبووکە و وێبسایتەکەیان کە ئەو بابەتەیان بڵاوکردۆتەوە لە هیچ شوێنێکی تر ئەو بڵاونەکراوەتەوە.

لە گەڕانەکەماندا دەرکەوت کە ئەدمیڕال لیزا فڕانشیتی سەرۆکی ئەڕکانی دەریاوانی ئەمریکی لە لێدوانێکدا لە بەرواری ٢٠٢٤/٩/١٨ بۆ ئاژانسی ئەسۆشیێیتد پرێس ڕایگەیاند کە دەستیان کردووە بە پلانی فراوان کردن و بەهێز کردنی هێزی دەریاوانی بۆ ئەگەری ڕوودانی شەڕ لەگەڵ چین بەتایبەت لە ساڵی ٢٠٢٧ کە چین پلانی داناوە بۆ هێرشکردنە سەر تایوان و ئەمەریکاش داکۆکی لە تایوان دەکات و بەرگری لێدەکات، هەروەها ئامانجێکیتر ئەوەیە بۆ دڵنیابوون لە باڵادەستی درێژخایەنی هێزی دەریایی ئەمریکا.

لەلایەکیترەوە گەڕانێکمان کرد لە گووگڵ بە زمانی عەرەبی و کوردی بۆ بابەتی ئەگەری هێرشی چین بۆ سەر تایوان و دیاری کردنی هیچ وادەیەک لەلایەن چین بۆ ئەو هێرشە، دەرکەوت کە هیچ لێدوانێکی تازە لەم ساڵدا نەدراوە لەلایەن چین سەبارەت بە کاتی هێرش کردنە سەر چین.

دوای گەڕانێکی زۆر بۆمان دەرکەوت کە هیچ لە سەرچاوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکانی ئەمریکا و چین و تایوان ئەو هەواڵەیان بڵاونەکردۆتەوە هەر وەک بانگەشەی بۆ کراوە.

هەڵسەنگاندنی فتبینو: هەواڵەکە ساختەیە و ناڕاستە

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

Fill out this field
Fill out this field
Please enter a valid email address.