ئەو ڤیدیۆیەی کە تێیدا عەلی حەمە ساڵەح سیستەمی هەڵبژاردنەکە بە هاککراو ناودەبات، ڤیدیۆیەکی کۆنە و باسی هەڵبژاردنی ٢٠٢٤ ناکات

نوێترین بابەتەکان

بڵاوکراوەیەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە بانگەشەی ئەوە دەکات تێیدا سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست سیستەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی خولی شەشەم بە هاککراو ناودەبات. ئایا ئەمە تا چەند ڕاستە؟

ڕۆژی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، پۆستێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڤیدیۆیەکی عەلی حەمە ساڵەحی بڵاوکردووەتەوە، کە گوایە ڤیدیۆیەکە نوێیە و باسی هەڵبژاردنی ٢٠٢٤ی پەرلەمانیی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکات کە ڕۆژی ٢٠ی تشرینی یەکەمی٢٠٢٤ بەڕێوەچوو.

بڵاوکراوەکەی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک هاوپێچکراوە بەم دەقە، بە بێ دەستکاری:

ڕەنگ ل عەلی حاسیبەی نەمایە 🫡 لومارێ

هەروەها لەسەر پارچە ڤیدیۆییەکە، دەقێک نووسراوە، کە ئەمەی لای خوارەوەیە، بە بێ دەستکاری:

عەلی حەمەساڵح لێی قەوماوە دەڵێت سیستەم هاککراوە

لە میانەی پارچە ڤیدیۆیەکەدا، عەلی حەمە ساڵەح، سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست دەڵێت:

جەماوەری بەشەرەفی کوردستان، یەکێتی و پارتی لەگەڵ هاوئاوازەکانیان سیستەمەکەیان هاککردووە. ئێمە چەندین دیکۆمێنتمان هەیە لە هەولێر… لە خزمەت یەکێتی وە لە خزمەت پارتی وە لە خزمەت نەوەی نوێ. ئێمە بە تەواوەتی ئەم ئەنجامانە ڕەتدەکەینەوە. بەڵگەمان هەیە. لە هەندێک بنکە، ئێمە خەڵکی دیاریکراوی خۆمان زیاتر لە ٥٠ کەسی دیاریکراو دەنگی داوە، دەنگەکان کراوە بە ٥ دەنگ. بۆیە بە دڵنیاییەوە ڕەتی دەکەینەوە و هەڵوێستی جدیشمان دەبێت. و تەزویرێکی گەورەی مونەزەم بە هاککردنی سیستەمەکە لە هەولێر کراوە، بە دەرەجەی یەک لە خزمەتی پارتی وە نەوەی نوێ وە یەکێتی نیشتیمانی. بۆیە ئێمە ئەمە ڕەتدەکەینەوە، وە قسەی جدیمان ئەبێ وە بێدەنگ نابین لە هەڵوێست  و دزینی سەوتی خەڵکی کوردستان لەلایەن دوو حزب و شاگردەکانیانەوە، بۆیە دڵنیابن…

ڤیدیۆیەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک زیاد لە ١ ملیۆن جار بینراوە، ٢١،٠٠٠ جار ڕیاکشنی بۆ کراوە، زیاد لە ٤،٠٠٠ سەرنجی بۆ هاتووە.

بۆ هەڵسەنگاندنی ئەم بانگەشەیە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، تیمی فتبینوا هەستا بە ئەنجامدانی گەڕانێکی پێچەوانەیی لەسەر پلاتفۆرمی گوگڵ و بە بەکارهێنانی چەند گرتەیەکی جیا جیای ڤیدیۆیەکە، توانی دەستی بگات بە نموونەیەکی تری کە ڕۆژی ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە.

دەرەنجامی بەدواداچوونەکەی تیمی فتبینوا ئەوەی دەرخست کە ئەو ڤیدیۆیەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکدا بڵاوکراوەتەوە، کە گوایە ڤیدیۆیەکی نوێیە و تێیدا عەلی حەمە ساڵەح سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست سیستەمی هەڵبژاردنەکە بە هاککراو ناودەبات، ڤیدیۆیەکی نوێ نییە و دەگەڕێتەوە بۆ دەمی هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو.

بانگەشەکە هەڵە و بەلاڕێدابەرە

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

Fill out this field
Fill out this field
Please enter a valid email address.