ئەم ڤیدیۆیە لە ساڵی 2014ەوە لە بڵاوکراوەتەوە لە ویلایەتی کینتاکی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و پەیوەندی بە مەشقی هێزەکانی ئەمریکاوە نییە لە بەغدا لەم دواییانەدا

نوێترین بابەتەکان

کۆمەڵێک پەڕاو و هەژمار لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڤیدیۆیەکیان بڵاو کردۆتەوە کە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە هێزەکانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی ڤیکتۆریا لە بەغدا خەریکی مەشقکردنن.

 

ئایا ڕاستی بانگەشەکە چییە؟

ڤیدیۆکە لە لایەن پەڕاوێکەوە بڵاو کراوەتەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک کە زیاتر لە ٨ هەزار بینەر و زیاتر لە هەزار کارلێکی هەیە.

دەقی بانگەشەکە لە فەیسبوک بەبێ دەستکاری:

ڤیدیۆ.. مەشقی چڕی ھێزەکانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی ڤیکتۆریا لە بەغداد 🔥🔥

لە هەمان کاتدا، کۆمەڵێک پەڕاو و هەژماری دیکە هەمان ڤیدیۆیان بڵاو کردۆتەوە وەک لێرە و لێرەوە دەردەکەون.

ڤیدیۆیەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٤ لە ویلایەتی کینتاکی لە ئەمریکا و شوێنەکە هی مەشقی چەکە بۆ خەڵکی مەدەنی نەک هێزە سەربازیەکانی ئەمریکا لە بەغدا

تیمی فتبینوا بەدواداچوونیان بۆ ڤیدیۆکە کرد لە ڕێگەی گەڕانی پێچەوانەی یاندێکسەوە و گەشتین بە هەمان ڤیدیۆ لە ئینستاگرام کە پەڕاوێکی فرۆشتنی شتومەکی چەک بڵاوی کردۆتەوە لە ٢٠٢٠.

هەرچەندە ئەمە دەیسەلمێنێت کە ڤیدیۆکە کۆنە و هی ٢٠٢٣ نییە، بەڵام هیچ زانیارییەکی تر نەدرابوو کە شوێنەکە کوێیە. بۆیە بە بەکار هێنانی دەستەواژەکانی سەر  ڤیدیۆکە لە ئینستاگرام (Shooting from a minigun with tracers at night) گەڕانێکی دیکەمان ئەنجامدا و گەشتین بە هەمان ڤیدیۆ لە یوتیوب کە لە ساڵی ٢٠١٤ بڵاو کراوەتەوە.

هەروەها دەردەکەوێت کە لە هەمان هەژماری یوتیوب ڤیدیۆیەکی تر بڵاو کراوەتەوە کە ٨ دەقیقەیە و ڤیدۆی یەکەمی لێوە دەرهێنراوە، واتە ڤیدیۆی بانگەشەکان ١ داقیقەیە کە لە ڤیدیۆ ٨ دەقیقەییەکە بڕدراوە.

سکرینشۆتی ڤیدیۆ تەواوەکە لە یوتیوب

دوای وردبونەوە لە ڤیدیۆکە، لە سەر تیشێرتێک وشەی KCR ئەبینرێت کە کورتکراوەی (Knob Creek Range)ە.

دواتر لە رێگەی گەڕانێکی گوگڵ ماپسەوە دەرکەوت کە ناوی شوێنێکی مەشقکردنی مەدەنییە لە ویلایەتی کینتاکی لە ئەمریکا.

کورتکراوەی KCR کە لەسەر تیشێرتی کەسێک ناو ڤیدیۆیەکە دەردەکەوێت

بە بەراوردکردنی دیمەنەکانی ناو ڤیدیۆیەکە و وێنەکانی گوگڵ ماپس، دەردەکەوێت کە شوێنەکە هەمان شوێنی ناو ڤیدیۆیەکەیە.

بەراوردی نێوان دیمەنەکانی ناو ڤیدیۆیەکە و وێنەکانی گوگڵ ماپس

ڤیدیۆکە هی کات و روداوێکە کە پایوەندی بە بانگەشەکەوە نییە، بۆیە بانگەشەکە با چەواشەکارانە دادەنرێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

Fill out this field
Fill out this field
Please enter a valid email address.