وێنەی ئیسماعیل هەنیە لەسەر گۆڤاری فۆربس دروستکراوە و هیچ چاپێکی ڕۆژنامەکە وێنەی ئیسماعیل هەنیەی لەسەر نەبووە.

نوێترین بابەتەکان

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک پۆستێک بڵاوکراوەتەوە کە وێنەیەکی تێدا بەکار هاتووە و وێنەکە لە بەرگی گۆڤاری فۆربسی ئەمریکی دەچێت و وێنەی ئیسماعیل هەنیەی لەسەرە. هەمان وێنەی بانگەشە لێرەشەوە بڵاوکراوەتەوە.

دەقی بانگەشەکە بەبێ دەستکاری:

ساڵی ٢٠٠٦ ئەو ئیسماعیل هەنیە سەرۆك وەزیرانی سوڵتەی فڵستین بوو، بەپێی نەخشەیەکی داڕێژراو چەکدارانی حەماس کەرتی غەزەیان دابڕی لە فڵستین و دەستیان بەسەرداگرت، محمود عەباسی سەرۆکی فڵستین، ئیسماعیل هەنیەی لادا لە پلەکەی و هەموو ووڵاتانی دونیا ڕەخنەی توندیان لەحەماس و هەنیە گرت.
ئیسماعیل هەنیە لەڕۆژی ٢٠٠٦/١٠/٦ لەووتارێکیدا لەپێش جەماوەرەکەی لەغەزە گووتی: خۆ ئێمە وەکو پێشمەرگەی کوردی (باند) و میلیشیا و تاوانبارنین تا ڕەخنەمان لێ بگیرێت…
ڕۆژی دواتر، جەنابی مام جەلال کە سەرۆکی کۆماری عێڕاق بوو، لەووتەیەکیدا ڕەخنەی توندی لە هەنیە و تیرۆرستانی حەماس گرت، یەکێتی نیشتمانیش بەیاننامەیەکی توندی لەسەر بڵاو کردەوە.
ناچار ئیسماعیل هەنیە بە داوایەکی لێبوردنی ڕەسمی خۆی بەکورد نیشان دایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گۆڤاری(forbes)ی دەزگای بڵاوکردنەوەی بەناووبانگی فۆربسی ئەمریکی، ئیسماعیل هەنیە ملیاردێری یەکەمی ناوچەکەیە، لەووڵاتانی قەتەڕ و تورکیا و کەرتی غەزە موڵکی هەیە..
لەهەموو دنیای ئازاد و دیموکرات(جگە لەووڵاتانی عەڕەب)، حەماس ڕێکخراوێکی تیرۆرستی قەدەغەکراوە، کووشتن و ئازاردان و گەندەڵی و بەلاڕێدا بردنی کێشەی فڵستین، گەورەترین تۆمەتەکانە کەڕووبەڕوویان دەبێتەوە.

بانگەشەکە لە ٢\٨\٢٠٢٤ بڵاوکراوەتەوە و هەڵسەنگاندنەکە بۆ وێنەکە کراوە نەوەک ناوەڕۆکی پۆستەکە. وادیارە وێنەی بەرگی گۆڤارەکە بۆ مانگی ١٠ی ٢٠٢٣ دەگەڕێتەوە.

وێنەی ئیسماعیل هەنیە لەسەر بەرگی هیچ چاپێکی گۆڤاری فۆربس نییە و بۆ مانگی ١٠ی ٢٠٢٣ وێنەی مارک زۆرکەربێرگی لەسەرە.

دوای گەڕانێکی گوگڵ بۆ چاپی مانگی ١٠ی ٢٠٢٣ی گۆڤاری فۆربس، وادیارە تاکە چاپی فۆربس لەو کاتەدا بۆ مانگی ١٠ و ١١ی ٢٠٢٣یە پێکەوە و هیچ چاپێکی تایبەت بە مانگی ١٠ بە تەنها نییە. هەروەها چاپی مانگی ١٠ و ١١ی ٢٠٢٣ وێنەی مارک زۆکەربێرگی لەسەرە نەوەک ئیسماعیل هەنیە.

هەروەها دوای بەدواداچون بۆ چاپەکانی تری ئەو گۆڤارە، وادیارە هیچ چاپێکی فۆربس وێنەی ئیسماعیل هەنیەی لەسەر نەبووە.

لە وێنەکەدا بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە ئیسماعیل هەنیە خاوەنی ٤ ملیار دۆلاری ئەمریکییە، بەڵام لە بەدواداچونمان بۆ لیستی دەوڵەمەندەکانی جیهان لە وێبسایتی فۆربس، وادیارە ناوی لە ڕیزبەندییەکەدا نییە.

هەروەها بەبراوردکردنی گۆڤارە درووستکراوەکە لەگەڵ گۆڤارەکانی فۆربس هەندێک وردەکاری تێبینی دەکرێن:

 

١. بەرزی و پانییەکەیان جیاوازە.

٢. ناونیشانی چەن بابەتێک بەشی سەرەوەی گۆڤارەکانی فۆربس دەبینرێن بەڵام لە درووستکراوەکە نابینرێن.

٣. بارکۆدی گۆڤارەکان جیاوازن، لە هەندێک گۆڤاری فۆربس بارکۆدێک دەبیرێت کە قەبارەی جیاوازە لە هی درووستکراوەکە.

٤. جیاوازی فۆنتی بەکارهێنراو لەنێوان گۆڤارە درووستکراوەکە و ڕاستەقینەکان.

٥. وێنەی کەسەکان لەسەر گۆڤارەکانی فۆربس بە یەک ستاندارد دەبینرێن کە هێدشۆتە، واتە سەر و شانی کەسەکان. بەڵام لە دروستکراوەکە وێنەکە بە هەمان ستاندارد نییە.

وێنەکە درووستکراوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

Fill out this field
Fill out this field
Please enter a valid email address.