ئەو بانگەشەیەی کە دەڵێت خواردنی مەکدۆناڵدز گۆشتی مرۆڤی تێدا بەکار هاتووە بێ بنەمایە

نوێترین بابەتەکان

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە کە بانگەشەی ئەوە دەکات کە لە کارگەیەکی مەکدۆناڵدز گۆشتی مرۆڤ بەکار هاتووە.

دەقی بانگەشەکە بەبێ دەستکاری:

لە ٩٠٪ ڕێستورانتی ماگدۆناڵدا گۆشتی مرۆڤ و بەتایبەت گۆشتی منداڵ دۆزراوەتەوە، حکومەت و ئێف بی ئای ئاگادارە بەس کەسی لەسەر نەگیراوە 🤔

بانگەشەکە لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٣ بڵاوکراوەتەوە و ١.١ هەزار بینەری هەیە.

 

ئایا ڕاستی بانگەشەکە چییە؟

گۆشتی مرۆڤ لە خواردنەکانی مەکدۆنالدز نەدۆزراوەتەوە و بانگەشەکە بێ بنەمایە.

دوای گەرانێکی زۆر گەشتین بە سەرچاوەی هەواڵەکە کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٤ کە سایتێکی کۆمیدی بڵاوی کردۆتەوە بە ناوی Huzlers، کە ئێستا سایتەکە داخراوە بەڵام راپۆرتەکە بە ئەرشیف بەردەست کەوت. لەگەڵ ئەوەشدا لە ڕێگەی گەڕانێکی گوگڵەوە گەشتین بە بابەتێک لەسەر ئەو بانگەشەیە کە ڕۆژنامەی The Independent بڵاوی کردۆتەوە و تێیدا ڕوونکراوەتەوە کە بانگەشەکە بێ بنەمایە.

هەروەها هەمان پرسیار ئاڕاستەی کۆمپانیای مەکدۆنالدزیش کراوە و لە وەڵامدا دڵنیاییان داوە کە گۆشتی مرۆڤ لە بەرهەمەکانیاندا نییە و هەروەها سەرچاوەی گۆشتەکانیشیان حەڵاڵن.

لە هەمان کاتدا کۆمەڵێک هەواڵ لەسەر ئەو بانگەشەیە لە ناوەندە میدیاییەکانەوە بڵاوکراونەتەوە وەک ناوەندی هەواڵی ڕۆیتەرز و ئەسۆسیەیتید پرێس دەبینرێن بۆ زانیاری زیاتر.

ڤیدیۆکە درووستکراوە و بۆ مەبەستی چەواشەکاری بەکار هاتووە.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

Fill out this field
Fill out this field
Please enter a valid email address.