ئەم وێنەیەی ئیسماعیل قائانی بە دیجیتاڵی دەستکاری کراوە و ڕاستی نییە.

نوێترین بابەتەکان

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە کە بانگەشەی ئەوە دەکرێت ئیسماعیل قائانی بێت بە جلی ئافرەتانەوە.

دەقی بانگەشەکە بەبێ دەستکاری:

دۆخی ئیسماعیل قائانی لەترسی بۆردومان و درۆن.

بانگەشەکە لە ١٥ی سوباتی ٢٠٢٤ بڵاوکراوەتەوە و 106 کارلێکی هەیە.

 

ئایا ڕاستی بانگەشەکە چییە؟

ئەمە وێنەی ئیسماعیل قائانییە لە یادی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و بە دیجیتاڵی دەستکاری کراوە.

بەپێی ئەوەی وێنەکە لە مانگی شوبات بڵاوکراوەتەوە و خەڵکێکی زۆر لە دەوروبەری ئیسماعیل قائانی دەبینرێت، گومان کرا کە وێنەکە لە کۆبونەوەیەکی جەماوەری گیرابێت کە لە دەور و بەری ئەو ماوەیەدا ڕوویدابێ، یەک لە بۆنە ئێرانییە گرنگەکان کە چەند مانگێک پێش ئێستا مانگی یاد کرایەوە یادی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانە. بە بەکارهێنانی ئەم زانیارییانە و گەڕانێکی گوگڵ بە دەستەواژەی (قاآنی فرمانده نیروی قدس در راهپیمایی بهمن) گەشتین بە کۆمەڵێک ئەنجام کە هەمان وێنەی بانگەشەکەی تێدا دەبینرت بەبێ دەستکاری.

بە پێی ئەنجامی گەڕانەکە و هەواڵەکان کە پێی گەشتین وادیارە وێنەکە لە یادی ٤٥ ساڵەی شۆڕشی ئیسلامی لە شاری تەهران گیراوە لە ٢٢ی مانگی یازدە (بەهمەن) بە ڕۆژنامەی ئیسلامی، کە فەرماندەی سوپای قودس (ئیسماعیل قائانی) بەشداری تێدا کردووە.

بەراوردی نێوان وێنەی بانگەشەکە و سەرچاوەکە.

 

هەروەها لێرەشەوە هەواڵێکی دیکە دەبینرێت کە زانیارریەکی زیاتری تێدایە و هەوەها هەمان وێنەی سەرچاوەکە بەبێ دەستکاری.

وێنەکە بە شێوەیەکی دیجیتاڵی دەستکاری کراوە و ڕاستی نییە.

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *

Fill out this field
Fill out this field
الرجاء إدخال عنوان بريد إلكتروني صالح.