پارێزگای دهۆک بەشداری هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراقی لە ساڵی ٢٠٢٣دا نەکردووە

نوێترین بابەتەکان

ڤیدیۆیەک لە تیکتۆک بانگەشەی ئەوەی کردووە کە پارێزگای دهۆک بەشداری لە هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق لە ساڵی ٢٠٢٣دا کردووە و ئاماژەی بە ژمارەی دەنگی چەند لایەنێکی سیاسیی کردووە. ئایا ئەمە تا چەند ڕاستە؟

ڕۆژی ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ڤیدیۆیەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆکدا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستان، بەشداری لە هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراقدا کردووە و تێیدا پارتی دیموکراتی کوردستان١١٩٧ دەنگ و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان١٢ دەنگ و نەوەی نوێ ٣ دەنگیان لە بنکەیەکی دەنگدانی پارێزگای دهۆکدا بەدەستهێناوە.

هاوشانی ڤیدیۆیەکە، ئەم دەقەی خوارەوە بڵاوکراوەتەوە، بە بێ دەستکاری:

یەکێتی گڕی گرتووە و دەڵێت مەعقول چییە؟

لە بنکەی قوتابخانەی ڤەژین لە سەنتەری شاری دهۆک

پارتی 1297 دەنگ

یەکێتی 12 دەنگ

نەوەی نوێ 3 دەنگ

پارتی لە شيخان یەکەم… لە کەمپی مام ڕەشمان لە سنووری قەزای شێخان، لەکۆی (1211) دەنگدەر لیستی پارتی 781 دەنگی بەدەستهێناوە

بادینان زەردپۆشە

✌🏻

بۆ هەڵسەنگاندنی ڕاستی و درووستی ئەم بانگەشەیە، تیمی فتبینوا هەستا بە ئەنجامدانی بەدواداچوونێک و بەپێی بەدواداچوونەکە تاکە هەڵبژاردن لە ساڵی ٢٠٢٣دا ئەنجامدرابێت، هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق بووە.

لە ڕاپۆرتێکدا کە ڕۆژی٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لەلایەن سەنتەری توێژینەوەی ڕووداوەوە لەژێر ناونیشانی “هەڵسەنگاندنێکی بەرایی بۆ هەڵبژاردنی ٢٠٢٣ی عێراق” بڵاوکراوەتەوە، هاتووە:

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەبەشداری نزیکەی ٦ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دەنگدەر بەڕێوەچوو کە ٤١٪ی ئەوانە بوون کە مافی دەنگدانیان هەبوو. هەڵبەت بەوپێیەی کە کۆی گشتی دەنگدەران سەرووی ٢٦ ملیۆن کەسن دەشێ بێژین کە ئەم هەڵبژاردنە و ئەنجامەکانی نوێنەرایەتی دەوروبەری ٢٥٪ی هەموو دەنگدەران دەکات. ئەم هەڵبژاردنە گرنگ بوو نەک لەبەر ئەوەی کە  ئەنجامەکانی نوێنەرایەتی خواستی دەنگدەران دەکات بەڵکو لەبەر ئەوەی کە دەشێ پێشهاتی سیاسی گرنگ بەداوی خۆیدا بهێنێت.

دواتر تیمی فتبینوا هەستا بە وردبوونەوە لە ماڵپەڕی فەرمی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و بینرا کە لە بەشی هەڵبژاردنەکاندا، بەشێک تایبەت کراوە بە هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق لە ساڵی ٢٠٢٣دا. لەم بەشەدا ئاماژە بەوە کراوە ناوی گشت ئەو پارێزگایانەی تێدا هاتووەکە بەشداری هەڵبژاردنەکانیان کردووە و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەشێک نین لەو جێگایانەی هەڵبژاردنیان تێدا کراوە.

لەلایەکی ترەوە، دەزگای سی ئێف ئار ئای فەڕەنسی لە ڕاپۆرتێکدا کە ڕۆژی ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لەژێر ناونیشانی “هەڵبژاردنیی ٢٠٢٣ی پارێزگاکان لە عێراق”دا بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە هەڵبژاردنەکان لە ١٥ پارێزگای عێراق ئەنجامدراون و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیان نەگرتووەتەوە.

بانگەشەکە بێ بنەما و ناڕاستە.

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *

Fill out this field
Fill out this field
الرجاء إدخال عنوان بريد إلكتروني صالح.