ئەو ئافرەتەی کڵاوی کردە سەر زۆربەی ئەمریکییەکان

نوێترین بابەتەکان

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک پۆستێک بڵاوکراوەتەوە کە باسی ئافرەتێک دەکات بە ناوی (تانیا هید) گوایە دەبارەی ڕووداوەکانی ١١ ی سێپتێمبەری ساڵی ٢٠٠١ پەرتوکێکی نووسیووە و ملیۆنان نوسخەی لێ فرۆشراوە کە بەهۆیەوە سامانێکی خەیاڵی دەستکەوتووە. هەمان پۆستی بانگەشەکە لێرەشەوە بڵاوکراوەتەوە بە زمانی عەرەبی کە پۆستە کوردیەکە پشتی پێبەستووە.

دەقی بانگەشەکە بەبێ دەستکاری:

 

“- ئەو ئافرەتەی کڵاوی کردە سەر زۆربەی ئەمریکی یەکان !

“تانیا هید هاووڵاتیەکی ئەمریکی یە باسی ڕزگار بوونی خۆی دەکات کە چۆن ڕزگاری بووە لە ڕووداوەکەی ۱۱ ی سێپتەمبەری سەر هەردوو بورجی سەنتەری بازرگانی ئەمریکا بە چیرۆکی ڕزگار بوونەکەی هەموو جیهانی گریاند دواتر کتێبێکی دەرکرد بە ملیۆنەها کتێبی لێ فرۆشت و سودوو قازانجێکی خەیاڵی دەستکەوت ، دواتر لێکۆڵینەوە کراو دەرکەوت تانیا هید ئەسڵەن لە کاتی ڕووداوەکەدا لە ئەمریکادا نەبوو بەڵکو لە ووڵاتێکی تر بووە !

 

الامريكية .. تانيا هيد اشهر ناجية من أحداث 11 سبتمبر2001 ؛؛ ابكت العالم بقصة نجاتها من الموت لدرجة انها قامت بتأليف كتاب باعت منه ملاين النسخ، بارباح خيالية:
لكن عام 2011 تبين ان تانيا هيد لم تكن في امريكا اصلا عند وقوع احداث سبتمبر وكانت في كندا .
تذكرني يجماعة هم جانو برا العراق معارضة للنظام وجانو مضطهدين عود ، والناس صدكوا وركضوا انتخبوهم
بعدين تبين اغلبهم بلندن وياكلون كنتاكي ومتختخين …

بانگەشەکە لە ١٠\٩\٢٠٢٤ بڵاوکراوەتەوە و لە پۆستێکی تری فەیسبوک بە زمانی عەرەبی وەرگیراوە و وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی وەکو خۆی بەبێ بەدواداچون لە ڕاستی هەواڵەکە. پۆستە عەرەبیەکە پشتی پێبەستراوە و وێنەکەی کە تیایا بەکارهاتوە دەگەڕێتەوە بۆ مابگی ٨ ی ساڵی ٢٠١٨ کە بە زمانی عەرەبی بڵاوکراوەتەوە.

لە ڕاستیدا و بەپێی بادواداچوونی ئێمە ئەو خانمە هیچ پەرتوکێکی نەنوسیووە لە بارەی ڕووداوەکانی ١١ ی سێپتێمبەری ساڵی ٢٠٠١ هەروەک بانگەشەی بۆ کراوە لەو پۆستە کە گوایە ملیۆنەها کتێبی لێ فرۆشتووە و سودونو قازانجێکی خەیاڵی دەستکەوتووە بەڵکو تەنها وەکو چیڕۆک بەسەرهاتەکانی گێڕاوەتەوە، هەروەها لە پۆستە عەرەبیەکە کە ئەم کەسە پشتی پێبەستووە بۆ وەرگێڕانی باسی ئەوە کراوە کە گوایە ئەو کەسە لە کاتی ڕووداوەکانی١١ ی سێپتێمبەر لە وڵاتی کەنەدا بووە بەڵام بە گوێرەی بەدواداچوونی ئێمە لە چەندین سەرچاوەی جیاوازەوە بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی ئەوە ڕوون کراوەتەوە کە ئەو ئافرەتە لە کاتی ئەو ڕووداوانە لە وڵاتی ئیسپانیا بووە لە شاری بەرشەلۆنە نەک لە وڵاتی کەنەدا. سەرەڕای ئەوەش لە هەردوو پۆستەکەدا بە زمانی کوردی و عەرەبی ئەوە ڕوون نەکراوەتەوە کە ئەو ئافرەتە ناوی ڕاستی خۆی ئەلیسیا یە نەک تانیا.

هەڵسەنگاندنی فتبينو: بە پشتبەستن بەو شتانەی سەرەوە، تیمی فتبينو بڕیاریاندا ئەو ئیدیعایە بەشێکى زۆرى بە چەواشەکارانە پۆلێن بکەن، چونکە پشت بەستراوە بە سەرچاوەیەکى هەڵە بۆ هەواڵەکە و تەنها وەک خۆى وەرگێردراوەتە سەر زمانى کوردى بەبێ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە ڕاستى و دروستى بابەتەکە وە تیمى فتبینو لە ڕێگەى چەندین سەرچاوەى باوەڕپێکراو و جۆراوجۆرەوە گەیشت بە ڕاستیەکان.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

Fill out this field
Fill out this field
Please enter a valid email address.