ئەم ڤیدیۆیە کۆنە و ئاهەنگگێڕانی خەڵکی جەزائیر پیشاندەدات دوای سەرکەوتنی یانەیەکی تۆپی پێ نەوەک کەرتی غەزە

نوێترین بابەتەکان

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەلایەن پەڕاوێکەوە کە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە شوێنەکە غەزە بێت لەکاتی هەڵکردنی یاری ئاگرین بۆ سەرلێشێواندنی فڕۆکەکانی ئیسرائیل. هەرەوەها چەند پەڕاوێکی تریش هەمان بانگەشەیان بڵاوکردۆتەوە وەک لێرە و لێرەوە دیارن

دەقی بانگەشەکە بەبێ دەستکاری:

خەڵکی غەززە یاری ئاگرین بەکاردەهێنن بۆ سەر لێشێواندنی فڕۆکەکانی ئیسرائیل

ڤیدیۆکە لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بڵاوکراوەتەوە و 1.5 ملیۆن بینەر و ٤٠ هەزار کارلێک و 1800 کۆمێنتی هەیە.

ئایا ڕاستی بانگەشەکە چییە؟

ڤیدیۆکە کۆنە و هەڵکردنی یاری ئاگرین لە جەزائیر پیشاندەدات دوای بردنەوەی یاری تۆپی پێ، نەوەک غەزە

دوای بەدواداچون بۆ ڤیدیۆکە و گەڕانی پێچەوانەی گۆگڵ گەشتین بە هەمان ڤیدیۆ کە تیکتۆک بڵاوکراوەتەوە و بانگەشەی ئەوە دەکات کە جەزائیر بێت.

هەرچەندە نەمانتوانی بگەین بە ڤیدیۆی سەرچاوەکە کە ئێستا سڕاوەتەوە، بەڵام گەشتین بە ئەرشیفی ڤیدیۆکە کە لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بڵاوکراوەتەوە، هەفتەیەک پێش دەستپێکردنی جەنگی ئیسرائیل و غەزە.

هەروەها بۆ دڵنیابونەوەی زیاتر، توانیمان لە گوگڵ ئێرس ئەو شوێنە بدۆزینەوە کە ڤیدیۆکەی لێ گیراوە.

 

بەراوردی دیمەنەکانی ناو ڤیدیۆی بانگەشەکە و دیمەنەکانی گوگڵ ئێرس.

ڤیدیۆکە لە چوارچێوەیەکی ناڕاستدا بەکار هاتووە و چەواشەکارانەیە.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

Fill out this field
Fill out this field
Please enter a valid email address.