لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە کە بانگەشەی ئەوە دەکات کۆمەڵێک فڕۆکەی جەنگی ئیسرایل بێت لە کاتی خستنە خوارەوەیان لەلایەن هێزەکانی حەماسەوە لە غەزە.
دەقی بانگەشەکە بەبێ دەستکاری:
ئێستا گەیشت – الحمدللە فڕۆکەیەکی ئیسرائیل بە ٥٠ سەربازەوە کەوتە خوارەوەو تێکشکا ئەگەر دڵخۆشی بڵێ الحمدللە🤲🤲
![](https://cdn4.fatabyyano.net/wp-content/uploads/2023/11/14235427/2-Video-Facebook-3.jpg)
ئەم ڤیدیۆییە هی یاری Arma 3 یە نەوەک خستنەخوارەوەی فڕۆکەی ئیسرایلی
دوای گەڕانی پێچەوانەی گۆگڵ لێنز، گەشتین بە بە هەمان ڤیدیۆ لە تیکتۆک، بەڵام ڤیدیۆکە تەنها ٣٧ چرکەیە کە بۆ تیکتۆک گونجاوە درێژییەکەی و دوای وردبینی ناوی پەڕاوێک (Belal the Gamer) لە سەر ڤیدیۆکە دەردەکەوێت.
![](https://cdn4.fatabyyano.net/wp-content/uploads/2023/11/15000647/Janbakht-Said-janbakhtsaid1-s-videos-with-original-sound-Siraj-Wali-TikTok-1.jpg)
پاش گەڕان لە فەیسبوک گەشتین بە پەڕاوی Belal the Gamer کە تایبەتە بە یارییە ئەلیکترۆنییەکان و ڤیدیۆی یارییەکانی بڵاو دەکاتەوە.
دوای گەڕان بەناو پەڕاوەکەدا گەشتین بە سەرچاوەی ڤیدیۆی بانگەشەکە، کە بریتییە لە دیمەنی یاری Arma 3 کە یارییەکی جەنگی ئەلیکترۆنییە لە کۆمپیوتەر.
![](https://cdn4.fatabyyano.net/wp-content/uploads/2023/11/15001306/2-Facebook.jpg)
بانگەشەکە دروستکراوەو ڤیدیۆکە لە چوارچێوەیەکی ناڕاستدا بەکارهاتووە.