ئەم ڤیدیۆییە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٢٠ لە بەرازیل نەوەک لەم دواییانەدا لە دەریای سور

نوێترین بابەتەکان

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڤیدیۆی کەشتییەک بڵاوکراوەتەوە کە نوقمی دەریا دەبێ و بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە کەشتییەکە بەریتانیە و لەلایەن چەکدارە حوسییەکانەوە نوقم کرابێت.

دەقی بانگەشەکە بەبێ دەستکاری:

حو’سییەکان کەشتییەکی بەریتانییان لەنێو دەریای سوور کردە ئامانج
ببینە چۆن لە چەند چرکەیەکدا ژێرئاو دەکەوێت!!

بانگەشەکە لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٤ بڵاوکراوەتەوە و 7.6 هەزار بینەر و ٣١٣ کارلێکی هەیە. هەروەها هەمان بانگەشە لەلایەن پەڕاوی تریشەوە بڵاوکراوەتەوە وەک لێرەوە دیارە.

ئایا ڕاستی بانگەشەکە چییە؟

ڤیدیۆکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٢٠ لە بەرازیل  و کەشتییەکە بەهۆی نالەبارییەوە ژێرئاو خراوە،نەوەک لەم دواییانەدا لە دەریای سور

لە ڕێگەی گەڕانی پێچەوانەی گوگڵ لێنزەوە، گەشتین بە ڤیدیۆیەکی یوتیوب کە لە ناونیشانەکەیدا باس لە ژێرئاو کەوتنی ستێڵا بانەر – کە ناوی کەشتییەکەیە – دەکات، کە دوای ١٠٠ رۆژ لە چاودێری کردن ژێرئاو دەخرێت.

بۆ زانیاری زیاتر، بە دەستەواژەی (why did Stella Banner sink) گەڕانێکی گۆگڵمان ئەنجامدا و گەشتین بە کۆمەڵێک ئەنجام، لە نێویاندا، ئەم ئەم بابەتە کە لە پەڕاوی ئەلیکترۆنی مارین ئینسایت بڵاوکراوەتەوە و ئەم ڕاستیانە دەخاتە ڕوو:

کەشتییەکە بە ناوی ستێڵا بانەرەوەیە و لە دوورگەکانی مارشال ناونوس کراوە و لە کاتی جیابوونەوەی لە بنکەی بارکردنی ڤاڵێ لە بەرازیل کە لە بەرواری ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٤ زیانی بەر دەکەوێت بەهۆی قورسی بارەکەیەوە و بۆیە دوای هەڵسەنگاندی لەشی کەشتییەکە بڕیار دەدرێت کە چیدیکە بە کەڵکی بارکردن نایەت و نوقمی دەریا دەکرێت.

ڤیدیۆکە کۆنە و لە چوارچێوەیەکی ناڕاستدا بەکار هاتووە.

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *

Fill out this field
Fill out this field
الرجاء إدخال عنوان بريد إلكتروني صالح.