ئەم کەشتییە فڕۆکە هەڵگرە لە ساڵی ٢٠٢٠ ئاگری تێ بەردەبێت لە سان دیێگۆ، نەوەک لە دەریای سور لەم دواییانەدا

نوێترین بابەتەکان

وێنەیەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوکراوەتەوە کە بانگەشەی ئەوە دەکرێت کەشتییەکی فڕۆکە ‌هەڵگری ئەمریکی بێت بە ناوی ussBonnehome کە لە لایەن وڵاتی یەمەنەوە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کرابێتە سەر لە دەریای سوردا.

دەقی بانگەشەکە بەبێ دەستکاری:

یەمەن دوێنێ بە درۆن هێرشیان کردە سەر کەشتی فڕۆکە هەڵگری زەبەلاح ئەمریکی ussBonnehome لە دەریای سوردا !

زیانێکی زۆریان بە کەشتیەگەیاندووە !

یەمەنیەكان تاكە وڵاتن خاوەنی مەوقیفێكی مێژوین !

كۆتا جار هێرش كرابێتە سەر گەشتی گەلی ئەمریكی جەنگی جیهانی دووەم بوو كە ئەوكات ژاپۆنیەكان ئەنجامیاندا !

وێنەکە لە ١١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣ بڵاوکراوەتەوە و ٥٣ کارلێکی هەیە، ئەمە جگە لەوەی لەلایەن هەژماری تریشەوە بڵاوکراوەتەوە وەک لێرەوە دیارە.

ئایا ڕاستی بانگەشەکە چییە؟

ئەم بارهەڵگرە ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠٢٠ لە سان دیێگۆ ئاگری گرتووە نەوەک لە دەریای سور لەم دواییانەدا، هەروەها ئاگرەکە لەلایەن مەشقپێکراوێکی هێزی دەریایی ئەمریکییەوە نەوەک لەلایەن وڵاتی یەمەنەوە.

دوای گەڕانێکی پێچەوانەی یاندێکس، گەشتین بە ڕاپۆرێک کە باس لە ڕووداوەکە دەکات، و ئەوە دەخاتەڕوو کە کەشتییەکە ناوی USS Bonhomme Richard ە و لە ساڵی ٢٠٢٠ ئاگری لێ دەکەوێتەوە. هەروەها لەو راپۆرتەدا ڤیدیۆیەکیش دانراوە کە هەمان دیمەنی وێنەی بانگەشەکەی تێدا دەبینرێت.

دیمەنی ناو ڤیدیۆی سەرچاوەکە کە وێنەی بانگەشەکەی لێ وەرگیراوە.

 

بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە و زانیاری زیاتر، گەڕانێکی ترمان لە یوتیوب ئەنجامدا بە دەستەواژەی USS Bonhomme Richard fire و گەشتین بە کۆمەڵێکی زۆر لە هەواڵ کە ڕووکەشی ڕووداوەکەیان کردووە و بەپێی هەواڵەکان، ئەنجامی ئاگرکەوتنەوەکە بەهۆی تەقینەوەیەکەوە بووە کە ئەندامێکی نەیڤی سییڵ (هێزی دەریایی ئەمریکی) ئەنجامی داوە بە ناوی ڕایەن مەیس، دوای ئەوەی لە ژێر مەشقدا بووە و دوورخراوەتەوە.

هەواڵێک لە ئەی بی سی نیوس کە ڕووکەشی ڕووداوەکە دەکات.

هەروەها لە هەواڵێکی دواتری ڕۆژنامەی گاردیان پشتڕاستکراوەتەوە کە گەنجە ٢١ ساڵەکە لە تاوانی ئاگر بەردان لە کەشتییەکە بە ئەنقەست بڕیاری بێتاوانی بۆ دەرکراوە لە دادگا. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە دادوەری سەربازی دێریک بەتڵەر ڕایگەیاند کە بەڵگەی تەواو نەبووە لەسەر ئەوەی کە گەنجەکە بە ئاگری بەردابێت لە کەشتییەکە.

بانگەشەکە چەواشەکارانەیە و وێنەکە لە چوارچێوەیەکی ناڕاستدا بەکار هاتووە.

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *

Fill out this field
Fill out this field
الرجاء إدخال عنوان بريد إلكتروني صالح.