ئەم وێنەیە دەستکاری کراوە و لە ژووری وەزیری دارایی هیچ نوسراوێک هەڵنەواسراوە بە ڕەنووسی “قەرز نییە، تەنانەت بۆ تۆش”

نوێترین بابەتەکان

وێنەیەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوکراوەتەوە کە بانگەشەی ئەوە دەکات لە ژووری وەزیری دارایی نوسراوێک هەڵواسراوە بە ڕەنووسی “قەرز نییە، تەنانەت بۆتۆش”.

دەقی بانگەشەکە بەبێ دەستکاری:

وەزیری دارایی عێراق لەیەکەم رۆژی ئەمساڵەوە لە ژوورەکەی؛ بەزمانی کوردی نووسیویەتی “قەرز نییە، تەنانەت بۆ تۆش”..

بانگەشەکە لە ١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ بڵاوکراوەتەوە و لە هەندێک پەڕاوی تریش لە بەروارێکی زووتردا کراوە. بانگەشەکە 2.7 هەزار کارلێک و 288 کۆمێنتی هەیە.

هەروەها لە چەند پەڕاوێکی تریش بڵاوکراوەتەوە وەک لێرە و لێرەوە دەبینرێن.

ئایا ڕاستی بانگەشەکە چییە؟

ئەم وێنەیە لە کاتی چاوپێکەوتنێکدا گیراوە لە ساڵی٢٠٢١ و هی نووسراوێک بە زمانی کوردی لە ژووری وەزیری دارایی عێراق هەڵنەواسراوە.

دوای بەدواداچوونی تیمی فتبینوا، لە گەڕانێکی گۆگڵ گەشتین بە چاوپێکەوتنێک کە لە کەناڵی یوتیوبی فۆربس بڵاوکراوەتەوە و وێنەکەش لەو کاتەدا گیراوە. هەروەها کۆمەڵێک ڕاپۆرتی ڕۆژنامەنووسانیش بڵاوکراونەتەوە کە هەمان وێنەی وەزیری دارایی تێدا بەکار هاتووە کە لە کاتی چاوپێکەوتنەکەدا گیراوە، وەک لێرە و لێرەوە دەبینرێن.

وەک تێبینی دەکرێت چاوپێکەوتنەکە لە ساڵی ٢٠٢١ ئەنجامدراوە و وێنەکانیش لە بەرواری جیا جیادا بڵاوکراوەنەتەوە کە هەمویان پێش بەرواری بانگەشەکەن و وەک دەبینرێت هیچ نووسراوێک کوردی لە ژوورەکەدا هەڵنەواسراوە.

بەراوردی نێوان وێنەی بانگەشەکە و وێنە ڕاستییەکە.

وێنەکە دەستکاری کراوە و بانگەشەکە چەواشەکارانەیە.

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *

Fill out this field
Fill out this field
الرجاء إدخال عنوان بريد إلكتروني صالح.