ئەم ئاڵایە هی پارتێکی سیاسی هیندییە کە ڕێکخەری خۆپیشاندانەکەن نەوەک وڵاتی ئیتالیا.

نوێترین بابەتەکان

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە کە بانگەشەی ئەوە دەکات گروپێک لە کاتی خۆپیشاندان بۆ پشتگیری کردنی غەزە بە هەڵە ئاڵای ئیتالیایان بەرزکردۆتەوە.

دەقی بانگەشەکە بەبێ دەستکاری:

گرووپێک کە رێپێوانێکیان بۆ پشتیوانی لە کەرتی غەزە لە هیندستان رێکخستبوو، بە هەڵە لەبری ئاڵای فەڵەستین ئاڵای ئیتاڵیایان بەرز کردووەتەوە

ڤیدیۆکە لە ٢١ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بڵاوکراوەتەوە و ١.٣ ملیۆن بینەر و ٤١ هەزار کارلێک و ٦.٥ هەزار کۆمێنتی هەیە. هەروەها لەلایەن چەن پەڕاوێکی تریشەوە هەمان بانگەشە بڵاوکراوەتەوە، وەک لێرە و لێرەوە دەبینرێن.

ئایا ڕاستی بانگەشەکە چییە؟

ئەمە ئاڵای پارتێکی سیاسی هیندییە کە ڕێکخەری خۆپیشاندانەکەن نەوەک ئاڵای ئیتالیا.

دوای گەڕانێکی گۆگڵ بەدوای دەستەواژەی “خۆپیشاندانی لایەنگری فەلەستین لە هیندستان بە ئاڵای ئیتاڵیاوە” گەشتین بە ڤیدیۆیەک لە یوتیوب کە هەمان بانگەشە دەکات، بەڵام لە کۆمێنتەکاندا هەندێک کەس هەواڵەکەیان بەدرۆ خستۆتەوە و ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو ئاڵایە هی ئیتالیا نییەو هی پارتێکی سیاسی هیندییە (پارتی ئاسودەیی و ژیان) کە شێوەی دەچێتەوە سەر ئاڵای ئیتالیا.

بۆیە بۆ دڵنیابونەوە گەڕانێکی ترمان ئەنجامدا و گەشتین بە پەڕاوی فەرمی پارتی ئاسودەیی و ژیانی هیندی کە پۆستێکیان کردووە لەسەر ئەو خۆپیشاندانە.

دەقی پۆستەکەی پارتی ئاسودەیی و ژیان لە فەیسبوک بەبێ دەستکاری:

“فەلەستینی ئازاد دادپەروەرییە” هاوپشتی بۆ شەڕڤانانی گردبوونەوەی جەماوەری غەززە ١٧ی تشرینی یەکەم، سێشەممە کاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆ گۆڕەپانی موتالاکلام، کۆژیکۆدە

هەروەها ئەو ئاڵایەی بەرز کراوەتەوە ئاڵای پارتی ئاسودەیی و ژیانە نەوەک ئاڵای ئیتالیا وەک لە دیمەنەکانی پۆستەکەشدا بە ڕونتر دەبینرێت.

بەراوردی نێوان دیمەنەکانی نێو بانگەشەکە و پۆستەکەی پارتی ئاسودەیی و ژیانی هیندی.

 

هەروەها شایەنی باسیشە کە خۆپیشاندانەکە بۆ پشتگیری بووە لە دانیشتوانی غەزە بەڵام با هەڵە ئاڵاکە بەرز نەکراوەتەوە، وەک دەبینرێت لە پۆستی فەیسبوکی پارتەکە و هەروەها یاداشتێکیشیان لە بارەی پشتگیرییان بۆ غەزە بڵاوکردۆتەوە.

یاداشتی پارتی ئاسودەیی و ژیان بۆ پشتگیری غەزە.

بانگەشەکە نیوچە چەواشەکارانەیە، خۆپیشاندانەکە بۆ پشتگیری غەزەیە بەڵام ئاڵاکە هی پارتی ئاسودەیی و ژیانی هیندییە کە ڕێکخەری خۆپیشاندانەکەن نەوەک وڵاتی ئیتالیا.

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *

Fill out this field
Fill out this field
الرجاء إدخال عنوان بريد إلكتروني صالح.