ئەم گرتە ڤیدیۆییە لە فلیمێلی دۆکیومێنتاری وەرگیراوە کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٢ و پەیوەندی بە کەرتی غەزەوە نییە.

نوێترین بابەتەکان

دەقی بانگەشەکە بەبێ دەستکاری:

منداڵێکی پاڵەوان
فەهد منداڵێکی میسرییە، ئەو ئەوەی کرد کە پەنجا و حەوت وڵاتی “موسوڵمان” و هێزە سەربازیەکانیان بەیەکەوە نەیانتوانی بیکەن. ئەو کونەی لە دیوارە بەهێزەکەی نێوان غەزە و میسر شکاندووە و ڕۆژانە نان لە سنوورەکەوە دەگەیەنێتە دانیشتوانی غەززە،…

ڤیدیۆکە لە ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ بڵاوکراوەتەوە و ٣٠١ هەزار بینەر و 26 هەزار کارلێک و 853 کۆمێنتی هەیە، هەروەها لەلایەن چەندین پەڕاوی ترەوە بڵاوکراوەتەوە، وەک لێرە و لێرە و لێرەوە دەبینرێن.

ئایا ڕاستی بانگەشەکە چییە؟

ئەم گرتە ڤیدۆییە لە فلیمێکی دۆکیومێنتاری ساڵی ٢٠١٢ەوە وەرگیراوە و پەیوەندی بە ڕوداوەکانی ئەم دواییانەی فەلەستینەوە نییە.

دوای گەڕانێکی گوگڵ بەدوای دەستەواژەی “منداڵان بە قاچاخ نان دەبەن بۆ کەناری ڕۆژئاوا” گەشتین بە کۆمەڵێک ڤیدیۆی هاوشێوە کە یەک لەوانە لەلایەن تۆڕی هەواڵی فەلەستینەوە بڵاوکراوەتەوە لە ساڵی ٢٠١٥ و بەم شێوەیە باس لە ڤیدیۆکە دەکات:

دەقی پۆستەکە بەبێ دەتکاری لە تۆڕی هەواڵی فەلەستینییەوە:

منداڵان نانی بەناوبانگی قودس “کاەعک” بە قاچاخ دەگوازنەوە بۆ کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو لە ڕێگەی کونەکانی دیواری ئیسرائیلی ئاپارتایدەوە، چونکە سەربازەکان ڕێگەیان پێنادەن بپەڕنەوە.

سکرینشۆتی ڤیدیۆکە لە پەڕاوی تۆڕی هەوالی فەلەستینی لە سالی ٢٠١٥.

 

دوای گەڕانێکی زیاتر دەردەکەوێت کە گرتە ڤیدیۆییەکە لە فلیمێکی دۆکیومێنتارییەوە وەرگیراوە کە لە ساڵی ٢٠١٢ لایەن دەرهێنەرێکی فەلەستینییەوە بەرهەم هێنراوە. کەناڵی ئەلجەزیرەش ڕاپۆرتێکیان لەسەری بڵاوکردۆتەوە لە وێبسایتەکەیان. هەروەها دەتوانرێت زانیاری زیاتر لە لەسەر فلیمەکە ببینرێت لە وێبسایتی ئای ئێم دی بی (IMDB).

سکرینشۆتی فلیمەکە لە وێبسایتی IMDB

ڤیدیۆکە کۆنە و لە چوارچێوەیەکی ناڕاستدا بەکار هاتووە، بۆیە چەواشەکارانەیە.

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *

Fill out this field
Fill out this field
الرجاء إدخال عنوان بريد إلكتروني صالح.