ئەم گرتە ڤیدیۆییە هی هۆتێلێکە لە لوبنان لە ساڵی ٢٠١٠ نەوەک هۆڵی ئاهەنگەکەی حەمدانییە لەم دواییانەدا

نوێترین بابەتەکان

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاو کراوەتەوە کە بانگەشەی ئەوە دەکرێت ساتی ئاگرکەوتنەوەی ئاهەنگەکەی حەمدانییە بێت.

دەقی بانگەشەکە بەبێ دەستکاری:

بۆ سەروی 18+ ساڵ
بۆ یەكەم جار چركە ساتی ئاگرەكە و سوتاندنی ئەو كەسانە بلاوكرایەوە كە لە ئاهەنگەكەی حەمدانییە بوون.

ڤیدیۆییەکە لە ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢٣ بڵاوکراوەتەوە و 6.8 ملیۆن بینەر و 172 هەزار کارلێک و ٩.٧ هەزار کۆمێنتی هەیە و هەروەها لەلایەن چەن پەڕاوێکی تریشەوە بە هەمان بانگەشە بڵاو کراوەتەوە وەک لێرە و لێرەوە بەدەردەکەون.

ئایا ڕاستی بانگەشەکە چییە؟

ڤیدیۆیەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٠ لە ئاهەنگێک لە لوبنان نەوەک ساڵی ٢٠٢٣ لە حەمدانییە.

دوای گەڕانی تیمی فتبینوا لە یوتیوب بەدوای وشەی “حريق في صالة افراح في اوتيل” گەشتین بەم ڤیدیۆیە کە لە ساڵی ٢٠١٣ بڵاوکراوەتەوە لەلایەن کەناڵی فەرمی رۆژنامەی “ناو“ی لوبنانی.

هەروەها ژێرنوسی ڤیدیۆیەکە کاتی ڕوداوەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ ٢٧/٠٨/٢٠١٠ لە هۆڵی ئاهەنگەکانی هۆتێل ڕیجنسی پاڵاس لە لوبنان.

سکرینشۆتی ڤیدیۆیەکە لە یوتیوب.

هەروەها وادیارە کە ڤیدیۆی بانگەشەکە ٢ بەش بێت و بەشی یەکەمی کە ڤیدیۆی سوتانی هۆتێل ڕیجنسییە لە لوبنان و بەشی دووەمی کە لە چرکەی 30ییەوە دەستپێدەکات ڤیدیۆی دوای ڕوداوەکەی حەمدانییەیە کە لە پێش بینای نەخۆشخانەی حەمدانییەی گشتی بەشی فریگوزاری گیراوە.

لە خوارەوە بەراوردێکی نێوان بەشی دووەمی ڤیدیۆی بانگەشەکە و نەخۆشخانەی گشتی حەمدانییە کە لە گۆگڵ ماپ وەرگیراوە.

بەراوردی نێوان بەشی دووەمی ڤیدیۆی بانگەشەکە و وێنەی نەخۆشخانەی حەمدانییە لە گوگڵ ماپ.

لێکدانی ئەم دوو ڤیدیۆیە دەکرێت وەک هەوڵێک ببینرێت بۆ بەلاڕێدا بردنی بینەران تاوەکو گومان لەسەر بەشی یەکەمی ڤیدیۆیەکە دروست نەبێت.

ڤیدیۆیەکە کە هی کات و ڕوداوێکی جیاوازە لە چوارچێوەیەکی ناڕاستدا بەکار هاتووە بۆیە بانگەشەکە چەواشەکارانەیە.

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *

Fill out this field
Fill out this field
الرجاء إدخال عنوان بريد إلكتروني صالح.