ئەم نامیلکەیە لەلایەن هێزی بەرگری ئیسرائیلەوە بڵاوکراوەتەوە، نەوەک لەلایەن بەرەی ڕزگاری نیشتیمانی عێراقەوە

نوێترین بابەتەکان

چەند پەڕاوێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک وێنەیەکیان بڵاوکردۆتەوە و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە بەرەی ڕزگاری نیشتیمانی عێراقەوە بێت و کە لە نامیلکەیەکدا داوای لە خەڵکی نەینەوا کردبێت بچنە هەولێر یان لە ماڵەکانیان خۆیان بشارنەوە.

دەقی بانگەشەکە بەبێ دەستکاری:

بەرەی ڕزگاری نیشتیمانیی عێراق بۆ خەڵکی نەینەوا: لەپێناو سەلامەتیتان، بچنە هەولێر یان خۆتان بپارێزن لە هەر گروپێکی مــ.ـیلیشـ.ـیای نزیک لە ئــ.ـێـــ.ـران
گروپێکی سەربازی سوننە بەناوی بەرەی ڕزگاری نیشتیمانیی عێراق، هاوڵاتیانی نەینەوا ئاگاداردەکەنەوە کە لەپێناو سەلامەتی خۆیان نزیک لە گردبوونەوەکانی حــــ.ـەشدی شەعــــ.ـبی نەکەونەوە یان بچنە هەولێر یان خۆیان لە ماڵەکانیان بشارنەوە
دەقی بەیاننامەکە لە تەلەگرامی وڵات میدیایە👇

بانگەشەکە لە ٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ بڵاوکراوەتەوە و هەرچەندە کارلێکەکی زۆری نییە، بەڵام لە چەن پەڕاو و لایەنێکی تریشەوە بڵاوکراوەتەوە وەک لێرە و لێرەوە دیارن.

ئایا ڕاستی بانگەشەکە چییە؟

دوای گەڕانی تیمی فتبینوا لە ڕێگەی گەڕانی پێچەوانەی گۆگڵەوە، گەشتین بە وێنەیەکی هاوشێوە کە لەلایەن ڕۆژنامەی گڵۆب ئایەوە بڵاوکراوەتەوە لە تویتەر (X). پێدەچێت وێنەی هەمان نامیلکە بێت کە لەلایەن ‌هێزی بەرگری ئیسرائیلەوە بڵاوکراوەتەوە بۆ خەڵکی ناوچەی لاهیا لە فەلەستین، بەڵام نوسراوەکەی دەستکاری کرابێت.

سەرچاوەی وێنەی نامیلکەکە.

 

هەروەها بۆ دڵنیایی زیاتر، تیمەکەمان زیاتر بەدوای سەرچاوەدا گەڕا و گەشتین بە هەواڵێک کەلەلایەن کەناڵی تەلەفزیۆنی عەرەبییەوە بڵاوکراوەتەوە، و وێنەی سەرچاوەکەی لەخۆگرتوە و باس لە پەیامی هێزی بەرگری ئیسرائیلی دەکات بۆ خەڵکی ناوچەی لاهیا لە فەلەستین.

بانگەشەکە بە شێوەیەکی دیجیتاڵی دەستکاری کراوە بۆ مەبەستی بەلاڕێدا بردن.

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *

Fill out this field
Fill out this field
الرجاء إدخال عنوان بريد إلكتروني صالح.