ئەمە دیمەنی شەمەندەفەرێکی ڕاستەقینە نییە، بەڵکو بە دیجیتاڵی دروستکراوە

نوێترین بابەتەکان

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە کە بانگەشەی ئەوە دەکرێت هی شەمەندەفەرێکی خێرا بێت کە لە وڵاتی چین دروستکراوە و دەتوانێت بە خێرایی ١٣٥٠ کم\ک بڕوات.

دەقی بانگەشەکە بەبێ دەستکاری:

چین کارەساتی دروست کردوە!
دوێنێ لە چین ئەم شەمەندەفەرە تاقی کرایەوە کە دەتوانێت بەخێرایی ١٣٥٠کم لە کاتژمێرێکدا بڕوات!!

بانگەشەکە لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ بڵاوکراوەتەوە و ٨٦ بینەری هەیە.

هەروەها بانگەشەکە لەلایەن چەن پەڕاوێکی تریشەوە بڵاوکراوەتەوە وەک لێرە و لێرەوە دەبینرێن.

 

ئایا ڕاستی بانگەشەکە چییە؟

دوای وردبونەوەی تیمی فتبینوا لە دیمەنی ڤیدیۆکە، وشەی (Simulation) کە ئاماژە بەوەدەکات ڤیدیۆکە بۆ مەبەستی دروستکردنەوی بارودۆخێک دێت بە دیجیتاڵی بۆ مەبەستی تاقی کردنەوە و پێشبینی کردن.

دوای گەڕان بەدوای دەستەواژەی “train simulator china high speed” لە یوتیوب، گەشتین بە سەرچاوەی ڤیدیۆکە کە لە نیسانی ٢٠٢١ (دوو ساڵ پێش ئێستا) بڵاوکراوەتەوە. لە ناونیشانی ڤیدیۆکەدا ئاماژە بەوە دەکات کە ڤیدیۆکە بریتییە کە شەمەندەفەرێکی دروستکراوی دیجیتاڵی لە شاری ئۆساکا لە جاپان.

هەروەها لە سەرتای ڤیدیۆکەدا ڕونکردنەوەیەک بەدی دەکرێت کە لە ڤیدیۆی بانگەشەکەدا لابراوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات کە ڤیدیۆکە دروستکراوە و هیچ پەیوەندی بە شەمەندەفەری ڕاستییەوە نییە.

دیمەنی ڕونکردنەوەی سەر ڤیدیۆی سەرچاوەکە.

ڤیدیۆکە دروستکراوە و بانگەشەکە چەواشەکارانەیە.

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *

Fill out this field
Fill out this field
الرجاء إدخال عنوان بريد إلكتروني صالح.