ئەم ڤیدیۆیە هی پەرەشوتەوانان نییە لە ئاسمانی غەزە لەم دواییانەدا، بەڵکو هی کۆلێژی سەربازی میسرە

نوێترین بابەتەکان

ڤیدیۆییەک بڵاوبۆتەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک کە تێیدا کۆمەڵێک پاراگلایدەر دادەبەزن بۆناو شارێک و بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە چەکدارانی حەماس بن لە کاتی هێرش کردنە سەر ئیسرائیل. هەروەها لە چەند پەڕاوێکی تریش هەمان ڤیدیۆ بڵاوکراوەتەوە وەک لێرە و لێرەوە دەبینرێن.

دەقی بانگەشەکە بەبێ دەستکاری:

فەلەستینیەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ناویان لەو هێرشە ناوە هێرشی پۆبجی

ئایا ڕاستی بانگەشەکە چییە؟

بانگەشەکە لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بڵاوبۆتەوە و ٤.١ ملیۆن بینەر و 165 هەزار کارلێک و ١٢ هەزار کۆمێنتی هەیە.

ئایا ڕاستی بانگەشەکە چییە؟

ڤیدیۆکە دەگەڕێتەوە بۆ مەشقی کۆلێژی سەربازی قاهیرە و پەیوەندی بە ئاسمانی غەزەوە نییە

تیمی فتبینوا بەدواداچوونێکیان بۆ ڤیدیۆکە کرد وە دوای وردبوونەوە لە ڤیدیۆکە بینایەک دەر دەکەوێت کە بە عەرەبی لە ڕووکارەکەی نوسراوە (کۆلێژی سەربازی). دوای گەڕانێکی گۆگڵ ماپ دەردەکەوێت کە بیناییەکە کۆلێژی سەربازی میسرە.

بەراوردی نێوان وێنەی کۆلێژی سەربازی میسر لە گۆگڵ و دیمەنی ناو ڤیدیۆکە

 

هەروەها دوای گەڕانێکی زیاتر گەشتین بە هەژمارێکی تیکتۆک کە هەمان ڤیدیۆی بانگەشەکەی بڵاو کردۆتەوە بە هاشتاگی (Egypt# واتە میسر) لە مانگی ئەیلول کە پێش روداوەکانی غەزەیە.

بانگەشەکە چەواشەکارانەیە و ڤیدیۆکە لە چوارچێوەیەکی ناڕاستدا بەکار هاتووە.

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *

Fill out this field
Fill out this field
الرجاء إدخال عنوان بريد إلكتروني صالح.