ئەمە ڤیدیۆی بە دیل گرتنی سەربازی سعودییە لە لایەن هێزە حوسییەکانی یەمەنەوە لە ٢٠١٧

نوێترین بابەتەکان

دەقی بانگەشەکە بەبێ دەستکاری:

ھەندێ سەربازی سعودی کەلە ھێرشەکەی دوێنێ شەو لەگەڵ زایۆنیەکان بەشداریان کردبو کەوتونەتە دەستی حەماس

بانگەشەکە لە ٢٨ی تشرینی یەکەم بڵاوبۆتەوە و ١٢٢ بینەری هەیە، ئەمە جگەلەوەی بە زمانی عەرەبیش لە کۆمەڵێک پەڕاوی تر بڵاوکراوەتەوە.

ڕاستی بانگەشەکە چییە؟

ئەم ڤیدیۆیە کۆمەڵێک سەربازی بەدیل گیراوی سعودی پیشاندەدات کە لەلایەن حوسییەکانی یەمەنەوە گیراون لە ٢٠١٧، نەوەک لەلایەن هێزەکانی حەماسەوە لەم دواییانەدا.

دوای گەڕان لە فەیسبوک بە دەستەواژەی “اسرى جنود سعوديين” گەشتین بە کۆمەڵێک ڤیدیۆی تر کە هەمان بانگەشە دەکەن، بەڵام لە نێویاندا ڤیدیۆیەک هەبوو بە هەمان ناوەڕۆک و بە بەرواری ٢٣/٩/٢٠١٧ کە کۆنترین ئەنجامی گەڕانەکە بوو و بانگەشەی ئەوە دەکات کە کەسانی ناو ڤیدیۆکە سەربازی سعودین کە بە دیل گیراون لەلایەن حوسییەکانی یەمەنەوە لە سالی ٢٠١٧.

سکرینشۆتی ئەو ڤیدیۆیەی لە ئەنجامی گەڕانەکەمان پێی گەشتین

 

پاشان بۆ ذلنیابونەوە گەڕانێکی دیکەمان ئەنجام دا لە یوتیوب بە دەستەواژەی “الاسرى السعوديين عند الحوثيين” و گەشتینەوە بە ڤیدیۆیەک کە لە لایەن کەناڵی مەیادینەوە بڵاوکراوەتەوە لە ئەیلولی ٢٠١٧.

بانگەشەکە چەواشەکارانەیە و ڤیدیۆکە لە چوارجێوەیەکی ناڕاستدا بەکار هاتووە.

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *

Fill out this field
Fill out this field
الرجاء إدخال عنوان بريد إلكتروني صالح.