ئەم ڤیدیۆیە هی سوتاندنی بنکەیەکی پۆلیسی بەحرەینە لە ٢٠١٢، نەوەک باڵێوزخانەی ئیسرائیل لەم دواییانەدا

نوێترین بابەتەکان

ڤیدیۆیەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاو بۆتەوە کە بانگەشەی ئەوە دەکرێت سوتاندنی باڵێوزخانەی ئیسرائیل بێت لە بەحرەین. هەروەها چەند هەژمارو پەڕاوێکی دیکەش هەمان ڤیدیۆییان بڵاو کردۆتەوە، بۆ نمونە لێرە و لێرە.

دەقی بانگەشەکە بەبێ دەستکاری:

سوتاندنی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە بەحرەیین

ڤیدیۆکە لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بڵاوکراوەتەوە و ٢.٢ هەزار بینەر و 578 کارلێک و ٢٠ کۆمێنتی هەیە.

ئایا ڕاستی بانگەشەکە چییە؟

ڤیدیۆکە دەگەڕێتەوە بۆ سوتاندنی بنکەی پۆلیسی ناوچەی سترە لە بەحرەین لە ساڵی ٢٠١٢، نەوەک سوتاندنی باڵێوزخانەی ئیسرائیل لەم دواییانەدا

دوای بەدواداچونی تیمی فتبینوا بۆ بانگەشەکە و بە گەڕان لە سایتی فەیسبوک بە دەستەواژەی “Bahrain burning building” (واتە سوتاندنی بینا لە بەحرەین) گەشتین بە ڤیدیۆیەک کە پێدەچێت هەمان ڕوداو بێت بەڵام کاتەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٢ و باس لە سوتاندنی بنکەیەکی پۆلیس دەکات دوای کوشتنی خۆپیشاندەرێک.

دوای ئەوەی وادەردەکەوێت کە ڤیدیۆکە دەگەڕێتەوە بۆ سوتاندنی بنکەی پۆلیسی بەحرەین، لە سایتی یوتیوب گەڕاین بە دوای دەستەواژەی “حرق مركز شرطة” گەشتین بە ڤیدیۆیەک کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٢ کە ٤ دەقیقەیە و بە ناونیشانی (ئابڵوقەدان و سوتاندنی بنکەی پۆلیسی سترە) و وادەردەکەوێت کە ڤیدیۆی بانگەشەکە بەشێکی ڤیدیۆکەی یوتیوب بێت.

بەراوردی نێوان دیمەنی ڤیدیۆی بانگەشەکە و ڤیدیۆکەی یوتیوب

دوای گەڕان بەدوای ئەو شوێنەدا لە گوگڵ ماپس، وادیارە کە شوێنەکە بنکەیەکی پۆلیسە لە بەحرەین لە ناوچەی سترە، کە لە ساڵی ٢٠١٢ کۆمەڵێک خۆپیشاندەر بنکەکە دەسوتێنن.

هەروەها لە گوگڵ ماپس وێنەی بنکەکەش دەبینرێت کە هەمان بینایە کە لە ڤیدیۆی بانگەشەکە دەردەکەوێت بەڵام لە دیوی پێشەوە، پێچەوانەی دیمەنی بانگەشەکە کە لە پشتەوە بیناکە دەردەکەوێت.

بەراوردی نێوان دەمەنەکانی نێو ڤیدیۆی بانگەشەکە و وێنەکەی گوگڵ ماپس.

بانگەشەکە چەواشەکارانەیە و ڤیدیۆکە لە چوارچێوەیەکی ناڕاستدا بەکار هێنراوە بۆ بەلاڕێدا بردنی بینەران.

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *

Fill out this field
Fill out this field
الرجاء إدخال عنوان بريد إلكتروني صالح.