ئەم ڤیدیۆیە شەڕی نێوان دوو خێڵی بەسرەیە لە ٢٠٢١، نەوەک بۆردومانی غەزە لەم دواییانەدا

نوێترین بابەتەکان

ڤیدیۆیەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاو بۆتەوە کە بانگەشەی ئەوە دەکات بۆردومانی غەزە بێت لەم دواییانەدا.

دەقی بانگەشەکە بەبێ دەستکاری:

کەمێک پێش ئێستا.. بۆردومانی چڕی ئەمشەوی غەززە

ڤیدیۆکە لە ٢٨ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بڵاوکراوەتەوە و ٨٢ هەزار بینەر و 6.3 هەزار کارلێک و 351 کۆمێنتی هەیە.

هەروەها چەند پەڕاوێکی تر بڵاویان کردۆتەوە وەک لێرە و لێرەوە دەردەکەون.

ئایا ڕاستی بانگەشەکە چییە؟

ڤیدیۆکە دەگەڕێتەوە بۆ شەڕی نێوان دوو خێڵی بەسرە لە ساڵی ٢٠٢١ نەوەک بۆردومانی غەزە

دوای گەڕانی تیمی فتبینوا لە ڕێگەی گەڕانی پێچەوانەی یاندێکسەوە، گەشتین بە ڤیدیۆییەک کە دەگەڕێتەوە بۆ ئایاری ٢٠٢١، وە ناونیشانی ڤیدیۆکە باس لە شەڕی خێڵەکی باکوری بەسرە دەکات.

سکرینشۆتی ڤیدیۆکە لە یوتیوب بە بەرواری 19ی ئایاری ٢٠٢١.

 

هەروەها بۆ دڵنیابونەوەی زیاتر، گەڕانێکی ترمان ئەنجام دا لە یوتیوب بە دەستەواژەی “نزاع عشائري في بصرة” و گەشتین بە چەند ڤیدیۆییەکی تر، لە نێویاندا، ئەم ڤیدیۆییە کە ڕوداوەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ شەڕی نێوان دوو خێڵی بەسرە کە لە هەمان بەرواری ئایاری ٢٠٢١ بڵاوکراوەتەوە.

بانگەشەکە چەواشەکارانەیە و ڤیدیۆکە لە چوارچێوەیەکی ناڕاستدا بەکار هاتووە.

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *

Fill out this field
Fill out this field
الرجاء إدخال عنوان بريد إلكتروني صالح.