لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک پۆستێک بڵاوکراوەتەوە کە لە ناونیشانەکایدا ئاماژە بەوە کراوەوە کە ئەمریکا وادەی هێرشکردنە سەر وڵاتی چین ی دیاری کردووە.

دەقی بانگەشەکە بەبێ دەستکاری:

ئەمریکا وادەی ھێرشکردن سەر ئەمریکا دیاریکرد

 

سەرۆك ئەركانی هێزی دەریاوانیی ئەمەریكی ڕای دەگەیەنێت، هێزەكانیان هەموو ئامادەباشییەكی پێویست دەگرێتە بەر بۆ ئەگەری هێرشی سەربازی بۆ سەر وڵاتی چین لە ساڵی 2027ـدا، ئەمەش بەشێكە لە پلانی فراوانكردنی هێزە دەریاییەكانی ئەمەریكا.

ئەمڕۆ پێنجشەم، 19ی ئەیلوول، ئەدمیاڵ لیزا فرانشیتی، سەرۆك ئەركانی هێزی دەریاوانیی ئەمەریكی گوتی، پلانی فراوانكردنی هێزی دەریاوانی دوو ستراتیجی لە پشتە، یەكێكیان خۆئامادەكردنە بۆ شەڕ ساڵی 2027 لە دژی چین، دووەمیش گەرەنتیی مانەوەی زلهێزیی ئەمەریكا لە دەریادا بۆ ماوەیەكی زۆر درێژتر.

بەپێی ئەو پلانەی باسی دەكات، دەبێت زوو هەرچی كەشتی و ژێردەریایی و فڕۆكەكانیانە نۆژەن بكەنەوە، پاشان بە خێرایی هێزە دەریاییەكانیان پڕ بكەن لە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان و درۆنی جۆراوجۆر و سەربازی نوێش وەربگرن و بۆشایی لە هیچ بەشێكدا نەهێڵنەوە.

لەو چاوپێكەوتنەدا كە لەگەڵ “ئاسۆشیتد پرێس” كردوویەتی، سەرۆك ئەركانی هێزی دەریاوانیی ئەمەریكی دەڵێت: ئەو رێکەوتەى دامانناوە، هەمان ئەو رێکەوتەیە كە چین دەیەوێت لە تایوان بدات، بۆیە ئێمەش خۆمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و داكۆكی لە تایوان ئامادە دەكەین.

الروابط

بانگەشەکە لە ١٩\٩\٢٠٢٤ بڵاوکراوەتەوە و پشت بەستراوە بە هەواڵێکی بڵاوکراوە بە زمانی عەرەبی و وەرگێڕدراوەتە سەر زامنی کوردی بەڵام  هەواڵەکە بە ناونیشانێکی ناڕاست بڵاوکراوەتەوە کە گوایە ئەمریکا وادەیەکی بۆ هێرشکردنە سەر چین دیاریکردووە کەچی لە ناوەڕۆکی هەواڵەکە هیچ باسی ئەوە نەکراوە کە ئەمریکا وادەی دیاریکردبێ بۆ ئەو پڕۆسەیە بەڵکو باس لە پلانی ئەمریکا کراوە بۆ بەهێزکردنی هێزی دەریایی و ئامادەکارییەکان بۆ ئەگەری هێرشی چین بۆ سەر تایوان لە ساڵی ٢٠٢٧، هەروەها پلانی بەرگریکردن لە تایوان و وەڵامدانەوەی چین.

هەڵسەنگاندنی فتبینو: ناونیشانی هەواڵەکە بەتەواوی ناڕاستە و بەشێکی ناوەڕۆکەکەشی نادروستە.