ئەم ڤیدیۆیە خستنەخوارەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرایل پیشان نادات لەلایەن هێزەکانی حەماسەوە لە کەرتی غەزە، بەڵکو لە یارییەکی ئەلیکترۆنییەوە وەرگیراوە.

نوێترین بابەتەکان

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە کە بانگەشەی ئەوە دەکات کۆمەڵێک فڕۆکەی جەنگی ئیسرایل بێت لە کاتی خستنە خوارەوەیان لەلایەن هێزەکانی حەماسەوە لە غەزە.

دەقی بانگەشەکە بەبێ دەستکاری:

ئێستا گەیشت – الحمدللە فڕۆکەیەکی ئیسرائیل بە ٥٠ سەربازەوە کەوتە خوارەوەو تێکشکا ئەگەر دڵخۆشی بڵێ الحمدللە🤲🤲

بانگەشەکە لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە لایەن پەڕاوێکەوە بڵاوکراوەتەوە و 1.7 ملیۆن بینەر و ٩١ هەزار کارلێک و 6.7 هەزار کۆمێنتی هەیە. هەروەها لەلایەن چەند پەڕاو و هەژمارێکی تریشەوە بڵاوکراوەتەوە وەک لێرە و لێرە و لێرەوە دەردەکەون.

 

ڕاستی بەنگەشەکە چییە؟

ئەم ڤیدیۆییە هی یاری Arma 3 یە نەوەک خستنەخوارەوەی فڕۆکەی ئیسرایلی

دوای گەڕانی پێچەوانەی گۆگڵ لێنز، گەشتین بە بە هەمان ڤیدیۆ لە تیکتۆک، بەڵام ڤیدیۆکە تەنها ٣٧ چرکەیە کە بۆ تیکتۆک گونجاوە درێژییەکەی و دوای وردبینی ناوی پەڕاوێک (Belal the Gamer) لە سەر ڤیدیۆکە دەردەکەوێت.

سکرینشۆتی ڤیدیۆکە لە تیکتۆک.

پاش گەڕان لە فەیسبوک گەشتین بە پەڕاوی Belal the Gamer کە تایبەتە بە یارییە ئەلیکترۆنییەکان و ڤیدیۆی یارییەکانی بڵاو دەکاتەوە.

دوای گەڕان بەناو پەڕاوەکەدا گەشتین بە سەرچاوەی ڤیدیۆی بانگەشەکە، کە بریتییە لە دیمەنی یاری Arma 3 کە یارییەکی جەنگی ئەلیکترۆنییە لە کۆمپیوتەر.

سکرینشۆتی یاری Arma 3 کە سەرچاوەی بانگەشەکەیە لە فەیسبوک.

بانگەشەکە دروستکراوەو ڤیدیۆکە لە چوارچێوەیەکی ناڕاستدا بەکارهاتووە.

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *

Fill out this field
Fill out this field
الرجاء إدخال عنوان بريد إلكتروني صالح.