ئەمە ڤیدیۆی کەوتنی فەرمانبەرێکی سەرۆکی ئەمریکایە لە کاتی دابەزین لە فڕۆکی سەرۆک، ناوەک خودی سەرۆکی ئەمریکا

نوێترین بابەتەکان

ڤیدیۆیەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوکراوەتەوە کە تیایدا کەسێک دەبینرێت کە لەکاتی دابەزینی لە فڕۆکەی سەرۆکی ئەمریکادا دەکەوێت. لە وەسفی ڤیدیۆکەدا بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە ئەو کەسەی دەکەوێت سەرۆکی ئەمریکا (جۆ بایدنە).

هەروەها هەمان بانگەشە لەلایەن چەند پەڕاوێکی تریشەوە بڵاو کراوەتەوە، وەک لێرە و لێرە و لێرەش دەبینرێن.

دەقی بانگەشەکە بەبێ دەستکاری:

سەرۆكی ئەمریكا لە فرۆكە كەوتە خوارەوەو ژیانی لە مەترسیدایە.

بانگەشەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ بڵاوبۆتەوە و ١٥٩ هەزار بینەر و ٦.٣ هەزار کارلێک و ١.٧ هەزار کۆمێنتی هەیە.

ئایا ڕاستی بانگەشەکە چییە؟

ئەم ڤیدیۆیە کەوتنی سەرۆکی ئەمریکا پیشان نادات لە کاتی دابەزینی لە فڕۆکەی سەرۆکایەتی، بەڵکو کارمەندێکی کۆشکی سپییە.

 

بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ بانگەشەکە، تیمی فتبینوا بە دوای دەستەواژەی “someone falling from airforce 1” گەڕان لە گوگڵ و گەشتین بە بەم ڤیدیۆیە کە دەگەڕێتەوە بۆ ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٣ و لە ناونیشانەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات کە ستافێکی کۆشکی سپی لەکاتی دابەزینی لە فڕۆکەی سەرۆکایەتی پێی دەخزێت و دەکەوێت. ئەم ڕوداوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی کە سەرۆکی ئەمریکا بەمەبەستی سەردانی کردنی ئۆکرەین دەگاتە پایتەختی پۆڵەند (وارسۆ) کە هاوسنووری ئۆکرەینە.

شایەنی باسە کە ئەم بابەتە دەنگۆیەکی زۆری نایەوە. بەڵاوم گەر بە وردی دیقەت بدرێت دەبینرێت کە ئەو کەسانە لە دەرگای دواوەی فڕۆکەکەوە دادەبەزن، کە ئەمەش پێچەوانەی پرۆتۆکۆڵی سەرۆکایەتییە و لە حاڵەتی ئاساییدا، سەرۆکی ئەمریکا لە دەرگای پێشەوەی فڕۆکەکەوە دادەبەزێت.

سکرینشۆتی ڤیدیۆکە لە یوتیوب.

 

هەروەها دوای گەڕانێکی دیکە، ڤیدیۆی دابەزینی سەرۆکی ئەمریکامان بەردەست کەوت لەکاتی دابەزینی لە فڕۆکە خانەی وارسۆ کە ناکەوێت و هەروەها لە دەرگای پێشەوەی فڕۆکەکە دادەبەزێت.

و

بەنگەشەکە چەواشەکارانەیە و دیمەنی ڤیدیۆکە لا چوارچێوەیەکی ناڕاستدا وەسفکراوە.

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *

Fill out this field
Fill out this field
الرجاء إدخال عنوان بريد إلكتروني صالح.